سەرۆکی دەستەی دەسپاکی: ناوی گەورە کەلەگەندەڵی تێوەگلاون ئاشکرا دەکەین

ناوخۆ
  • 4-03-2024, 10:41
  • +A -A

    بەغداد/ INA وسام مەلا
    سەرۆکی دەستەی دەسپاکی حەیدەرحەنون ڕایگەیاند کە لەڕۆژانی داهاتوو ناوی گەورە ئاشکرا دەکەین لەوانەی کە لە گەندەڵی تێوەگلاون.
    حەنون لە میانەی بەشداریکردنی لە چالاکیەکانی دیداری ڕافیدەین کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ئامادەی بوو ئاماژەی بەوەکرد کە بەرنامەی حکومی پاڵنەرێکی بەهێزە بۆمان لەبواری نەهێشتنی گەندەڵی و دەستەکەمان هەڵمەتی ( ئەمەت لەکوێبوو ) دەستپێکردووە، کە لەوانە دەکۆڵێتەوە کە گەندەڵیان ئەنجامداوە.
    حەنون وتیشی لەپێشوودا دەستکەوتی  گەورەمان بەدەستهێناوە کەلە ناوچەی عەرەبیدا بێوێنەیە.
    ڕوونیشی کردەوەکە کاری دەستپاکی لە دەستنیشانکردنی گەندەڵی و ناردنی بۆ دادوەریدا بەرجەستە دەبێت،لەسەرەتاشەوە کە بەرپرسیارێتیمان وەرگرت فشارە سیاسیەکانمان پشتگوێخست و پشتیوانیکردنی حکومەتیش بۆئێمە دەسەڵاتی بە دەستەی دەستپاکی بەخشیوە.