سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ستپێكردنی كاره‌كانی پرۆژه‌ی غه‌زلانی نیشته‌جێكردنی نوێ راگه‌یاند

سیاسی
  • 4-03-2024, 10:11
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ستپێكردنی كاره‌كانی پرۆژه‌ی غه‌زلانی نیشته‌جێكردنێ نوێ راگه‌یاند.
    نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه‌، راگه‌یاند" ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران گه‌یشته‌ پارێزگای نه‌یناوا به‌مه‌به‌ستی كردنه‌وه‌ی چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاری له‌سنووری ئه‌م پارێزگایه‌، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه‌سه‌رۆك وه‌زیران له‌یه‌كه‌م هه‌نگاوی دا له‌م سه‌ردانه‌ وبه‌شێوه‌ییه‌كی مه‌یدانی ده‌ستپێكردنی كاره‌كانی جێبه‌جێكردنی تایبه‌ت له‌پرۆژه‌ی شاری غه‌زلانی نیشته‌جێكردنی نوێ له‌پارێزگای نه‌یناوا راگه‌یاند.