بەغداد/ INA
کەشناسی عێڕاق ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە باری کەشوهەوای بۆ ڕۆژانی داهاتوو بڵاوکردەوە.
بەیاننامەی کەشناسی کە ڕەوانەی ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کرا ئاماژەی بەوە کردووە کە سبەی سێشەممە لەباکوور ساف وپەڵەهەوردەبێت وپلەکانی گەرماش لەناوچەکانی ناوەڕاست لەڕۆژی پێشتر هەندێک زیاتر بەرزدەبنەوە ،لەناوچەکانی ناوەڕاست و باشووریش نزیک ڕۆژی پێشتردەبن.
ڕۆژی چوارشەممەش ساف وهەندێک هەوراوی دەبێت و پلەکانی گەرماش لەناوەڕاست و باشوور هەندێک بەرزتردەبنەوە، لەباکووریش سووکە باران دەبارێت وبروسکەشی لەگەڵدا دەبێت و پلەکانی گەرماش نزیک ڕۆژی پێشتردەبن.
ڕۆژی پێنجشەممەش لە باکوور ساف وهەندێک هەوروبارانیش دەبێت ، پلەکانی گەرماش لە ناوەڕاست وباکوور هەندێک دادەبەزن ولەباشووریش پلەکانی گەرما نزیک ڕۆژی پێشتر دەبن.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەکرد کەڕۆژی هەینی داهاتوو لەناوچەکانی ناوەڕاست وباشوور ساف و هەندێک پەڵەهەوردەبێت ، لەباکووریش هەورو دەرفەتی بارانبارینی سووک دەبێت و پلەکانی گەرماش لەسەرانسەری وڵات نزیک ڕۆژی پێشتردەبن.