سەرۆك وەزیران جەخت لە بەردەوامبوونی دیالۆگی سیاسی بۆ پاراستنی ئاشتی كۆمەڵایەتی لە كەركوك دەكاتەوە

سیاسی
  • 3-03-2024, 22:14
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەك شەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران جەختی لەسەر پێویستی بەردەوامیی وتووێژە سیاسییەكان بۆ پاراستنی ئاشتی كۆمەڵایەتی لە كەركوك كردەوە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لەبەیاننامەیەكدا دكە بەەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تیایداهاتووە :  ئێوارەی ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی سەرۆك ی ئەنجومەنی وەزیران سەرپەرتی كۆبوونەوەیەكی  ئەو هێز و لایەنەیە سیاسییانەی كرد كە لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوكدا سەركەوتوو بوون.
    ئاماژەی بەوەشكرد : لە میانەی كۆبوونەوەكەدا ڕێككەوتن لەسەر بەردەوامبوونی گفتوگۆی دووقۆڵی نێوان هێزە سیاسییە براوەكان بۆ تاوتوێكردنی ئەو وەرەقە كارانەی كە لە میانی كۆبوونەوەكەدا خراوەتەڕوو، بۆ ئەوەی لە ماوەی دوو هەفتەدا یەك وەرەقەی كار بخەنەڕوو، ببێتە هۆی فۆڕمی هاوكاری كە دەبێت چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هێزە سیاسییە جیاوازەكان، بەم شێوەیە دەبێتە هۆی خێراكردنی و چارەسەر بە گەیشتن بە هەڵبژاردنی پارێزگاری نوێ و هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگار.
    سەرۆك وەزیران جەختی لە پێویستی بەردەوامبوونی دیالۆگ لە نێوان هەموو هێزە سیاسییەكان كردەوە، هەروەها گرنگی بەردەوامبوونیان لە پێناو پاراستنی ئاشتی كۆمەڵایەتی لە كەركوك، كە خاوەنی تایبەتمەندی كۆمەڵایەتییە.
    یەكەم كۆبوونەوەی هێزە سیاسییەكانی كەركوك شایەتحاڵی ڕێككەوتن بوو لەسەر كۆمەڵێك پرەنسیپ، لەوانە ڕێككەوتن بۆ پێكهێنانی هاوپەیمانییەك بۆ ئیدارەدانی كەركوك لە هەموو هێزە براوەكانەوە،بۆ ئەوەی چەترێكی سیاسی بێت ، هەروەها سەرۆك وەزیرانیش سەرۆكایەتی دانیشتنەكانی هاوپەیمانی بكات تا ئەو كاتەی شایستە دەستوورییەكان لە پێكهێنانی حكومەتی خۆجێیدا جێبەجێ دەكرێن.