بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەك شەممەمحەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران دووپاتیكردەوە كە داعش هیچ هەڕەشە نیە بۆ سەر ئاسایشی دەوڵەت ، هاوكات ڕایگەیاند كە حكومەت بەردەوامە لە كاركردن بۆ كۆتاییهێنان بە ئەركی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق.
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە وتارێكدا لە میانی چالاكییەكانی كۆڕبەندی دیالۆگی ڕافیدەین كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو و وتی: ئەم جۆرە چالاكییانە ئاماژەن بۆ بوژانەوەی عێراق و ئەزمونی دیموكراسییەكەی و دەبێت دیالۆك بەرپەرچی ئاڵۆزییەكان و كێشەكان بداتەوە كە نوێنەرایەتی نیگەرانییەكانی خەڵك دەكەن، ئاماژەی بەوەشكرد كە ئێمە گرنگییەكی زۆرمان بە ئەولەویەتەكانی كار دا لە بەرنامەی حكومەتدا بۆ دابینكردنی پێداویستییەكانی هاوڵاتی.
ئاماژەی بەوەشكرد : عێراق بەشێكی گرنگی ناوچەكەیە و كاریگەریی هەموو بارودۆخەكانی لەسەرە ، هەروەها كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی شكستی هێناوە لە وەستاندنی سیستەمی كوشتن لە غەززە، هەروەها پرسی فەڵەستین بۆ عێراقییەكان بنەڕەتییە، ئاماژەی بەوەشكرد كە هەڵوێستی حكومەت لەسەر پێویستی وەستاندنی دەستدرێژی دژی غەززە و فراواننەكردنی گۆڕەپانی ململانێكان، ئێران وڵاتێكی دراوسێیە، ئێمە هاوبەشی ئایینی و كۆمەڵایەتیمان هەیە، لە شەڕی داعشی تیرۆریستیش لەگەڵ ئێمە وەستا، ئەمریكاش هاوبەشێكی ستراتیژییە بۆ عێراق.
هێمای بۆ ئەوەش كرد : كە عێراق كار بۆ نزیككردنەوەی دیدگاكانی نێوان لایەنە جیاجیاكان دەكات، ئێمەش ئاسایش و سەقامگیری عێراق دەخەینە نێو ئەولەویەتەكانمانەوە، هەروەها داعش نوێنەرایەتی هیچ هەڕەشەیەك بۆ سەر ئاسایشی دەوڵەت ناكات، ئاماژەیە بۆ ئەوەی ئێمە بەردەوامین لە كاركردن بۆ كۆتایی هێنان بە ئەركی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق، و كۆتاییهێنان بە بوونی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە مانای پچڕان لەگەڵ وڵاتانی هاوپەیمانی نایەت، و وادەی ڕاگەیاندنی كۆتایی هاتن بە بوونی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق ملكەچی لیژنەی دیالۆگانەی كێشەكان كە پێكهێنراون.
سودانی ڕوونیشیكردەوە : لە هەڵبژاردنە خۆجێییەكاندا لەگەڵ هەموو لایەك لە یەك مەودا وەستاین و بەپێی دەستووریش، دوای كۆتاییهاتنی خولی ئێستای پەرلەمان، هەڵبژاردنی پەرلەمانی دەستپێدەكات، ئاماژەشی بەوەدا كە ڕەوتی سەدری لایەنێكی سیاسی كاریگەرە و بوونی نوێنەرانیان لە حكومەت و پەرلەمان گرنگە بۆ پشتگیریكردن لە پرۆسەی سیاسی، ئەوەی كە حكومەتەكەمان پشتیوان بێت لامەركەزی و ئەنجامدانی هەڵبژاردن جۆرێكە لە پشتیوانیكردن، و ئێمە هەوڵدەدەین بۆ ئەوەی بۆچوونەكان لە نێوان هێزە سیاسییەكانی كەركوك بۆ گەیشتن بە كۆدەنگی.
ئاماژەی بەوەشكرد : وەرزی ڕابردوو زۆر حەزمان لە پشتگیریكردنی پلانی كشتوكاڵی بوو، بۆ یەكەمجاریش لە عێراق 12 هەزار سیستەمی ئاودێری كشتوكاڵی مۆدێرنمان هاوردە كرد و چارەسەرێكی ستراتیژیمان هەیە كە بەم زووانە ڕادەگەیەنرێت سەبارەت بە بەڕێوەبردنی ئاو، ئاماژەی بەوەشكرد كە پەیوەندییەكانمان لەگەڵ توركیا گرنگن و لیژنەی هاوبەش لە نێوان هەردوو وڵاتدا هەیە و دۆسیەی ئاو زۆر پێویستە، ئاماژەی بەوەشكردووە : ئیرادەیەكی ڕاستەقینە هەیە بۆ چارەسەركردنی كێشە و ئاستەنگەكان لەگەڵ توركیا، ئێمەش پەیوەندیمان لەگەڵ وڵاتانی كەنداو نایابە.
سەرۆك وەزیران جەختی لەوە كردەوە : كە چاكسازیی ئابووری یەكێك بوو لە گرنگترین ئەولەویەتەكانی بەرنامەی حكومەت، و گەورەترین كوتلەی نەختینەیی لە بودجەدا مووچەیە، ئاماژەی بەوەشكرد : دوای دوو مانگ لە كردنەوەی یەكەی ئەزمەرە،لە هاوردەكردنی وەرگیراوەكانی نەوت رادەگەیەنین و ئێستا 558 فەرمانگەمان هەیە كە مامەڵە لەگەڵ پارەدانی ئەلیكترۆنی دەكەن، و ئەو تێبینیانەی لە بانكە عێراقییەكان لە گەنجینەی ئەمریكاوە تۆماركراون، لە سەردەمی حكومەتەكانی پێشوون.
ڕوونیشیكردەوە : ئێمە دۆلار بە ڕێژەی فەرمی دەدەین بە خوێندكار، نەخۆش، بازرگان، بەڵێندەر، و وەبەرهێنەر، وە دۆخی دارایی عێراق لە باشترین ئاستیدایە، و ئەوەش بۆ یەكەم جارە زەوی لەدەوراوپشتی شاری بەغدا دەدەین وەك شاری نیشتەجێبوون وەبەرهێنان بكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد : ئەركی من داخستنی پڕۆژە دواكەوتووەكانە، ئێمە 948 پڕۆژەی كەڵەكەبوومان هەیە لە سەرجەم پارێزگاكان،لە هەشتاكانی سەدەی ڕابردووشەوە هیچ پڕۆژەیەك بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی قەرەباڵغی هاتوچۆ جێبەجێ نەكراوە.