مەندەلاوی: پێداگرین لەسەر هەموار كردنەوەی یاسای پارێزەران

سیاسی
  • 3-03-2024, 19:41
  • +A -A

    بەغدا - INA
    سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەكالەت موحسین مەندەلاوی ئەمڕۆ یەكشەممە پێداگری ئەنجومەنی نوێنەران بۆ هەمواركردنەوەی یاسای پارێزەان دووپاتكردەوە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەكالەت لە بەیاننامەیەكا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تیایداهاتووە : مەندەلاوی لە بینای ئەنجومەن چاوی كەوت بە كۆمەڵێك پارێزەر و یاساناسان لەپارێزگا جیاجیاكانی عێراق ، بۆ ئەوەی ئاگاداری كێشە و پێداویستییەكانیان بێت و هەروەها بۆ ئاڵوگۆڕی پێشنیار سەبارەت بە یاسا پەیوەندیدارەكان.
    مەندەلاوی جەختی لەوە كردەوە بەپێی بەیاننامەكە: كە ئەنجوومەنی نوێنەران بڕیاریداوە،لە خولی ئێستایدا یاسای پارێزەران دابڕێژێت، بەو پێیەی پێشنیاری هەمواركردنەوەی یاسای ژمارە (173)ی ساڵی 1965 خراوەتەڕوو لە خشتەی  كارەكانی دانیشتنی  پێشوو و بۆ یەكەم جار خوێندرایەوە، بە ئاراستەكردنی بەشداریكردنی سەندیكای پارێزەران و یاساناسان لە كۆبوونەوەكانی لیژنەی یاساییدا بۆ ئەوەی سەرنج و بیرۆكەكانیان بە شێوەیەك بخەنەڕوو كە بەشداربێت لە پێگەیشتنی یاسا و ئامانجی یاسادانانەكەی بەدی دەهێنێت.
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : لە میانی كۆبوونەوەكەدا گوێمان لە كێشەكانی بەردەم چینی پارێزەران و یاساناسان گرت، تیشكمان خستە سەر پێداویستییەكانیان و بەتایبەتی لەسەر ئاستی یاسادانان، هەروەها جەختمان لەسەر گرنگی ئەم توێژە لە كۆمەڵگا و نزیكیی لە كارەكانی ئەنجومەن كردەوە و پێویستی كاركردن بۆ دادپەروەری لەگەڵیدا و تێپەڕاندنی ئەو سەختییانەی كە ڕووبەڕووی دەبێتەوە.