مالیكی دووپاتیكردە لە خواستی عێراق بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی لەگەڵ فەرەنسا

سیاسی
  • 3-03-2024, 19:12
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا نوری مالیكی،خواستی عێراقی دووپاتكردەوە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی لەگەڵ فەرەنسا، هاوكات پاتریك دۆرێل باڵیۆزی نوێی كۆماری فەرەنسا لە عێراق ئاماژەی بەوەدا كە هەموو هەوڵێك دەدات بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی مالیكی لە بەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە وتیایداهاتووە : سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا نوری مالیكی، ئەمڕۆ لە نووسینگەی خۆی پێشوازی لە پاتریك دۆرێل باڵیۆزی نوێی كۆماری فەرەنسا لە عێراق كرد.
     ئاماژەی بەوەشكرد : كە مالیكی لە سەرەتای كۆبوونەوەكەدا بەخێرهاتنی لە باڵیۆز دورێل كرد، هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە ئەركە نوێیەكەی وەك باڵیۆزی وڵاتەكەی لە بەغدا.
    ئاماژەی بەوەشكرد : پێداچوونەوە بە دیدگاكان كرا لەسەر پرسەكانی بەرژەوەندی هاوبەش و گرنگترین پرسەكانی گۆڕەپانی ناوچەیی و نێودەوڵەتی.
    مالیكی جەختی لەوە كردەوە : كە عێراق لە بوارە جیاجیاكاندا پەیوەندییەكی نزیكی لەگەڵ فەرەنسا هەیە، ئاماژەی بەخواستی عێراق بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی لەگەڵ فەرەنسا و پەرۆشی بۆ پاراستنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ وڵاتانی جیهان و دابینكردنی كەشێكی گونجاو بۆ كاری هەموو نوێنەرایەتییەكان لە وڵاتەكەی.
    لای خۆیەوە دۆرێل جەختی لەوە كردەوە: كە هەموو هەوڵێك دەدات بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەكان و فراوانكردنی ئاسۆی هاوكارییەكانی نێوان عێراق و فەرەنسا و كاردەكات بۆ بەهێزكردنی چوارچێوەی هاوكارییەكان لەسەر بنەمای قووڵایی پەیوەندییە نزیكەكانی نێوان هەردوو وڵات.