بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە كۆمەڵەی زانكۆكانی عەرەبی لە نووسینگەی خۆی لە بەغدا كۆبوونەوەیەكی ئەنجامدا.
وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لە بەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تیایداهاتووە : فەرمانگەی جێبەجێكاری كۆمەڵەی زانكۆكانی عەرەبی یەكەم كۆبوونەوەی خۆی لە زانكۆی بەغدا ئەنجامدا بۆ تاوتوێكردنی كۆمەڵێك تەوەر لە بەرنامەی كاردا لە ئامادەكارییەك بۆ دەستپێكردنی كۆنفرانسی گشتی یەكێتی هاوكات لەگەڵ شەست ساڵەی دامەزراندنی.
ئەمینداری گشتی كۆمەڵەی زانكۆكانی عەرەبی عمرۆ عزەت سەلامە دووپاتیكردەوە بەپێی بەیاننامەكە، كە عێراق یەكێكە لە وڵاتانی ئەندامی دامەزرێنەری كۆمەڵەی زانكۆكان، هەروەها ئامادەبوونی سەرۆكی زانكۆكانی عەرەبی بۆ بەشداریكردن لە چالاكییەكانی كۆنفرانسی گشتیدا، كە بەغدای پایتەخت میوانداریی دەكات، بۆ یەكەم جار پاڵنەرێكە بە ئاڕاستەی زیاتری تەواوكاری دامەزراوە زانستییە عەرەبییەكانەوە دەنێت.
ئاماژەی بەوەشكرد : بەها ئیبراهیم ئینساف سەرۆكی زانكۆی بەغدا پێشوازی لە میوانداریكردنی فەرمانگەی جێبەجێكردنی یەكێتی و كارەكانی كۆنفرانسی گشتی كرد، كە كەشوهەوایەكی ئەرێنی بۆ پاڵپشتیی یەكتر و هاوكاریی زانستی و ئەكادیمی نێوان زانكۆكانی عێراق و هاوتا عەرەبەكەیانی دەڕەخسێنێت .