عێراق و مالی هاوكاری ئەمنی تاوتوێ دەكەن

سیاسی
  • 3-03-2024, 18:11
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە فوئاد حسێن و وەزیری دەرەوە و هاوكاری نێودەوڵەتی كۆماری مالی عەبدوڵڵا دەیوب، باسیان لە هاوكاری و ئاڵوگۆڕی زانیاری ئەمنی كرد.
    وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تیایداهاتووە: ئەمڕۆ فوئاد حسێن جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە چاوی كەوت بە وەزیری دەرەوە و هاریكاری نێودەوڵەتی كۆماری مالی عەبدوڵڵا دەیوب لە پەراوێزی سێیەمین كۆڕبەندی دیپلۆماسی ئەنتاڵیا كە لە شاری ئەنتاڵیا لە توركیا بەڕێوەچوو.
    ئاماژەی بەوەشكرد :  وەزیر دەیوب لە میانی دیدارەكەدا پێداچوونەوەی بە پێشهاتەكانی گۆڕەپانی سیاسی و ئابووری و ئەمنی وڵاتەكەی كرد،خواستی خۆی بۆ هاوكاریكردن و ئاڵوگۆڕی زانیاری ئەمنی لەگەڵ دامەزراوە تایبەتمەندەكانی عێراق دەربڕی، بە لەبەرچاوگرتنی ئەزموونی پێشەنگیان لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و توندڕەوی گروپەكان، خواستی خۆی دەربڕی بۆ سەردانی عێراق لە ئایندەیەكی نزیكدا و ئاشنایان بكات لەسەر دۆخی سەقامگیری ئەمنی و سیاسی.
    لای خۆیەوە جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە باسی لە هەوڵەكانی عێراق بۆ پتەوكردنی پەیوەندییە سیاسییەكانی لەگەڵ وڵاتانی كیشوەری ئەفریقا بەتایبەتی كۆماری مالی كرد،ئامادەیی عێراق بۆ هاوكاری لە بواری ئەمنی و هەواڵگریدا دەربڕی لەگەڵ كۆماری مالی و ئامادەیی دامەزراوە ئەمنییەكانی عێراق بۆ گواستنەوەی شارەزایی و ئەزموونی خۆیان لە بەرەنگاربوونەوەی ڕێكخراوە تیرۆریستییەكان بۆ دەزگا و دامەزراوە ئەمنییە پەیوەندیدارەكان لە كۆماری مالی.