فەیاز و مەندەلاوی باسیان لە بەهێزكردنی هێزە ئەمنییەكان و هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی پەرلەمان كرد

سیاسی
  • 3-03-2024, 17:10
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەكالەت محسین مەندەلاوی و بەرپرسی هێزەكانی حەشدی شەعبی فالح فەیاز، تاوتوێی دۆسیەكانی بەهێزكردنی تواناكانی هێزە ئەمنییەكان و هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی پەرلەمانیان كرد.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تیایداهاتووە : ئەمڕۆ یەكشەممە فالح فەیاز سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی پێشوازی لە سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەكالەت محسین مەندەلاوی كرد، و لە میانی دیدارەكەدا، باسیان لە دۆخی گشتی ئەمنی و سیاسی وڵات كرد.
    ئاماژەی بەوەشكرد :هەردوولا جەختیان لە گرنگی هاوكاری نێوان دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێكردن كردەوە لە دەركردنی ئەو یاسایانەی كە پاڵپشتی هێزە چەكدارەكان دەكەن و توانای ئاستی پڕچەكردن و شەڕكردنیان هەیە، لە كۆبوونەوەكەدا باس لە هەوڵەكان كرا بۆ دەركردنی یاسای خزمەت و خانەنشینی بۆ هێزەكانی حەشدی شەعبی و گرنگی پەسەندكردنی.
    لە درێژەی قسەكانیدا وتی : تاوتوێی میكانیزمی خێراكردنی هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران كرا، هەروەها پێویستی پاڵپشتیكردنی هەوڵەكانی حكومەت بەتایبەت لەسەر ئاستی سیاسی و یاسادانان، لەدۆسیەی كۆتاییهێنان بە ئامادەبوونی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و بەدەستهێنانی سەروەری تەواو لە وڵاتدا.