مەندەلاوی داوای هەڵوێستی جددی عەرەبی دەكات بۆ كۆتایی هێنان بە دەستدرێژییەكانی زایۆنی بۆ سەر فەڵەستین

سیاسی
  • 3-03-2024, 16:43
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەك شەممە محسین مەندەلاوی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەكالەت،بە مەبەستی كۆتایی هێنان بە دەستدرێژی زایۆنییەكان بۆ سەر فەڵەستین و رزگاركردنی گەلان لە بەڵای شەڕ و لابردنی هەڕەشەی برسێتی لە سەریان، داوای هەڵوێستی جددی عەرەبی كرد.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەكالەت لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تیایداهاتووە : محسین مەندەلاوی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەكالەت ئەمڕۆ یەكشەممە لە نووسینگەی خۆی پێشوازی لەعەباس حاج حەسەن وەزیری كشتوكاڵی لوبنان  و شاندی وەزاری و پەرلەمانی كە یاوەرییان دەكرد، بە ئامادەبوونی عەلی حەبحاب باڵیۆزی لوبنان لە عێراق.
    ناوبراو ووتیشی: مەندەلاوی لەگەڵ شاندی لوبنانی دوایین پێشهاتەكانی دوو وڵات لە ئاستە جیاجیاكانی تاووتوێ كرد، جگە لە تاوتوێی پێشهاتەكانی ناوچە و كاردانەوەی دەسدرێژكاری زایۆنییەكان بۆ سەر سەقامگیری لە ناوچەكە و جەختی لە گرنگی گرتنەبەری هەڵوێستی جددی عەرەبی كرد كە بەشدارن لە ڕزگاركردنی گەلان لە بەڵای شەڕ و لابردنی مەترسی تارمایی برسێتی لێیان،پێویستی پاراستنی دۆخی هاودەنگی عەرەبی و ئیسلامی لەگەڵ گەلی فەڵەستین، جگە لە ڕەتكردنەوەی تاوانەكانی جینۆساید كە دژی ئەوان پراكتیزە دەكرێن و هەڵگرتنی گەمارۆی سەریان بە مەبەستی هێنانی هاوكاری بەپەلە بۆیان، بەتایبەتی لەگەڵ نزیكبوونەوەی مانگی ڕەمەزان.
    ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا وتی : سەرۆكی ئەنجوومەن بە وەكالەت لەگەڵ شاندی لوبنان ڕێككەوتووە بۆ پاراستنی هەماهەنگی و هاوكاریی پەرلەمان، كاراكردنی یاداشتەكانی لێكتێگەیشتن كە لە نێوان هەردوولا ئەنجامدراون و كەمكردنەوەی ئاستەنگەكانی بەردەم جێبەجێكردنی یاساكانی دوو قۆڵی، ئەمە جگە لە فراوانكردنی پەیوەندییەكان لە نێوان ئەو دوو لایەنەدا،هەروەها فراوانكردنی لایەنی پزیشكی و كشتوكاڵی و ئابوورییەكان بە شێوەیەك كە بەرژەوەندییە هاوبەشەكانی هەردوو وڵات بەدەستبهێنێت و خواستەكانی دوو گەلی برای تێدا بێت.