بەغداد-IN
ئەمڕۆ یەکشەممە"قاسم ئەعرەجی" ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی،جەختی لە گرنگی پەنابردن بۆ دیالۆگ و دیپلۆماسی وەک تاکە ڕێگا بۆ دوور بون لە شەڕ و ململانێکان کردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە :- ئەمڕۆ یەکشەممە"قاسم ئەعەرەجی " ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی لە پەراوێزی کۆنفرانسی دیپلۆماسی ئەنتاڵیا، چاوی کەوت بە " عەلی محەمەد عومەر "وەزیری دەرەوەی سۆماڵ .
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە :- لە میانی دیدارێکدا باس لە دۆخی سیاسی و ئەمنیی ناوچەکە کرا ،ئەوە جگە لە تاوتوێکردنی ڕێگاکانی پتەوکردنی پەیوەندیی برایەتی نێوان هەردوو وڵات و هەردوو گەلی برا، و هاوکاری لەو بوارانەی کە خزمەت بە ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە و جیهان دەکەن.
بەپێی بەیانناکەکە:- هەر لەمیانی دیدارەکە باس لە لەدۆخی غەززە کرا ،به تایبەت شەڕی به ئامانجگرتنی ژنان و منداڵانی بێتاوان و ئالۆز بونی دۆخەکەو ڕەنگدانەوەی لەسەر زیاتر بوونی ململانێکان لە ناوچەکە.
ئەعەرەجی جەختی لە پێویستی وەستاندنی ئەو کوشتن و کاولکاری و تێکدەرانەی کە لە غەززە ڕوودەدات کردەوە ، هەروەک جەختیکردەوە لە گرنگی پەنابردنە بەر دیالۆگ و دیپلۆماسی وەک تاکە ڕێگا لەبری شەڕ و ململانێ.
ووتیشی :-ئەرکی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە لەگەڵ مافی فەلەستینییەکان بۆ دەوڵەتەکەیان بوەستێت