بەغداد-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،نوێنەری سندوقی دراوی نێودەوڵەتی ستایشی ئەو ڕێوشوێنانەیان کرد کە بانکی ناوەندی عێراق گرتوویانەتەبەر و ئاماژەیان بەوەدا کە ئەم هەنگاوانە بەشدارە لە پاراستنی سەقامگیری ئابووری عێراق و کارکردن بۆ بەرزکردنەوەی تواناکانی.
نوێنەرایتیەکە لە بەیاننامەی کۆتایی لە پەراوێزی ئەو کۆبوونەوی کە لە عەممانی پایتەختی ئوردن بەڕێوەچوو بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاندووە:- گەشەکردن لە کەرتی غەیرە نەوتدا بە بەهێزی لە ساڵی 2023 گەڕاوەتەوە، لەگەڵ پاشەکشەکردنی هەڵاوسان و گەشەی بەرهەمی ناوخۆیی ڕاستەقینەی غەیرە نەوت بە 20% ، هەروەک لەسەدا 6 گەشەی کرد لە ساڵی 2023 دوای ئەوەی لە ساڵی 2022 دابەزی. هەروها هەڵاوسانی گشتی لە ئاستە بەرزەکەیەوە دابەزیوە کە لە سەرەتای ساڵی 2023دا گەیشتبووە 7.5%، بۆ 4 لەسەدا تا کۆتایی هەمان ساڵ، بەم شێوەیەش ڕەنگدانەوەی دابەزینی نرخی خۆراک و وزەیە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی.
وەک لەبەیاننامەکەدا ئاماژەی بۆکراوە :-ئەم پێشهاتانەیان گەڕاندۆتەوە بۆ "گەڕانەوەی هەڵمەتی دارایی بازرگانی بۆ ڕێڕەوی ئاسایی خۆیان و سەقامگیری بازاڕی دراوی بیانی. دوای ئەوەی هەندێک گرفت ڕوویدا دوای جێبەجێکردنی کۆنترۆڵی نوێ بۆ بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە و بەرەنگاربوونەوەی پارەدارکردنی تیرۆر و سنوور بەزاندن لە پارەدان لە مانگی تشرینی دووەمی 2022،و باشتربوونی پابەندبوون بە سیستەم و دەستپێشخەرییە نوێیەکان کە بوە هۆی ئەوەی بانکی ناوەندی عێراق کاتی مامەڵەکردن کەم بکاتەوە کە بویە هۆی بوژانەوەی دارایی بازرگانی لە نیوەی دووەمی ساڵی 2023،کە ئەمەش دڵنیای داوەتە کەرتی تایبەت کە دەتوانێت دراوی بیانی بە نرخە فەرمییەکان بەدەستی بهێنێت بۆ مەبەستی هاوردەکردن و گەشتکردن.
هەر بەپێی بەیاننامەکە نوێنەرایەتی سەندوقی دراوی نێودەڵەتی ،پێشوازی لە هەنگاوەکانی سەرەتایی بەرەو دامەزراندنی یەک ئەژمێری گەنجینەی (TSA) دەکات، کە بە ئامرازێکی گرنگ دادەنرێت بۆ باشترکردنی بەڕێوەبردنی نەختینەیی،هەروەک ستایشی هەوڵەکانی بانکی ناوەندی عێراقی دەکات بە ئامانجی ڕزگاربوون لە نەختینەی زیادە،و بانکی ناوەندی ڕێژەی سوودی لەسەر ئامرازەکانی سیاسەتی دراو بەرزکردەوە و مەرجەکانی یەدەگی ئیجباری زیادکرد .
عامری سهردانی ناوچهی سنووری قائیم دهكات