بەغداد-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی،ئۆپەراسیۆنی وەعد و لحەقی ڕاگەیاند.
شانەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی تیایدا هاتووە:-بەپێی ڕێنماییەکانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانەوە،لە چوارچێوەی کەرتەکانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی جزیرە و ئەنبار و کەربەلای پیرۆز،دووەم ئۆپەراسیۆنی وەعدی حەق دەستیپێکرد.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێدا:- ئۆپراسیۆنەکە لەم قۆناغەدا،لەلایەن جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانەوە سەرپەرشتی دەکرێت، بەیاوەری فەرماندەی هێزەکانی زەمینی و بەڕێوەبەری ئۆپەراسیۆنەکانی حەشد، و هێزەکان لە وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆ، هێزەکانی دژە تیرۆر بەشدارییان کرد،بە پشتیوانی هێزی ئاسمانی و فڕۆکەوانی سوپا.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا، "ئەم ئۆپەراسیۆنە لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری دێت بۆ فشارخستنە سەر تیرۆریستییەکان و پاککردنەوەی بیابانەکان لە پاشماوەکانیان، تا دەگاتە سنووری نێودەوڵەتی بە هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ هێزە سنوورییەکان.
ڕاگەیەندراوەکە ئەوەشی خستۆتەروو:- کە هێزە ئەمنییەکان لەم قۆناغەدا ئامانجەکانیان دیاری کردووە و پلانیان داڕشتووە بۆ جێبەجێکردنیان بۆ شکستپێهێنانی ئەو پاشماوەیەی کە ماونەتەوە لە باندە تیرۆریستییەکانی داعش و لەناوبردنی مۆڵەگەکانیان.