سەرۆكی هەرێمی كوردستان ڕۆژی هەڵبژاردنی دیاری كرد

سیاسی
  • 3-03-2024, 16:06
  • +A -A

    هەولێر- INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە 2024/3/3 نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، فەرمانی هەرێمی بۆ دیاریكردنی ڕۆژی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان واژۆ كرد.
    لە فەرمانەكەدا پاڵپشت بە بڕگەی (دووەم) لە ماددەی (دەیەم) لە یاسای سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان ژمارە (1)ی ساڵی 2005ی هەمواركراو، نێچیرڤان بارزانی بڕیاری داوە بە دیاریكردنی ڕۆژی 2024/6/10 بە وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی گشتی بۆ خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.
    بەپێی فەرمانەكە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكان پابەند دەبن بە ئەنجامدانی كاری پێویست بۆ هاوكاری و هەماهەنگی لەگەڵ كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بۆ جێبەجێكردنی ئەم فەرمانە‌ هەر ئەمڕۆش لە ڕۆژی دەرچوونییەوە جێبەجێ دەكرێت.