وەزیری ناوخۆ لیوا ڕەعد مەهدی عەبدولساحێبی وەک بەڕێوەبەری گشتی هاتووچۆ دەستنیشان دەکات

ناوخۆ
  • 3-03-2024, 13:30
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە"عەبدولئەمیر شەمەری" وەزیری ناوخۆ،لیوا " ڕەعد مەهدی عەبدولساحیبی بۆ پۆستی بەڕێوەبەری گشتی هاتوچۆ ،و لیوا" محەمەد مەحمود جەواد"ی بۆ پۆستی داواکاری گشتی دادگای سێیەمی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دەستنیشانکرد.
    لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی ناوخۆ، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە:- "عەبدولئەمیر شەمەری" وەزیری ناوخۆ، لیوا "ڕەعد مەهدی عەبدولساحیب"ی بۆ پۆستی بەڕێوەبەری هاتووچۆی گشتی ڕاسپارد.
    وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە:- هەروەها شەمەری بەڕێوەبەری پێشووی هاتووچۆ، لیوا" محەمەد مەحمود جەواد" ی بۆ پۆستی داواکاری گشتی دادگای سێیەمی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ڕاسپاردووە.