عومەر وائیلی: دانانی سیستەمی ئیسکۆدا لە سەرجەم دەروازە سنوورییەکان بەردەوام دەبێت

ناوخۆ
  • 3-03-2024, 13:30
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە"لیوا عومەر وائیلی" سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکان،پشتڕاستی کردەوە کە سیستەمی (ئیسکۆدا) لە هەموو دەروازە سنوورییەکان بەردەوام دەبێت و گەڕانەوەی نییە، هاوکات ئاماژە بەوە دەکات کە ئەم سیستەمە زۆرترین داهات دەستەبەردەکات و ڕێگری لە ساختەکاری و دەستکاریکردن دەکات.
    "وائیلی " لە وتارەکەیدا لە میانی بە ئۆتۆماتیککردنی سیستەمی گومرگی لە دەروازەی ئوم قەسر،کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) رووماڵی دەکرد، ووتی:بە پشتبەستن بە ڕۆڵی دەستەی دەروازە سنوورییەکان و کۆنترۆڵکردن و سەرپەرشتیکردنی کارەکانی هەموو بەشەکان لە دەروازە و  وشکانی و دەریایی و ئاسمانی،پیرۆزبایی ئەم هەوڵە گەورەیە دەکەین.
    ووتیشی :-لە ساڵی 2009 وەزارەتی دارایی دەستیکرد بە ئۆتۆماتیکیکردنی سیستەمی گومرگی،بەڵام ئەو پرسە بە چارەسەرنەکراوی مایەوە،و هەوڵەکانی وەزیری دارایی و بەڕێوەبەری گشتی گومرگ و تیمی پاڵپشتیکار لە ئەنجامدا دەستپێکردنی بەرنامەی (ئیسکۆدا) کە بەردەوام دەبێت بەبێ گەڕانەوە.
    جەختیشی لە پشتیوانی دەستەکەیان  بۆ پڕۆژەکە کردەوە ،بەپێی ڕێنمایی و بەرنامەکانی حکومەت، بۆ ئەوەی بەبێ بەربەست پرۆژەکە بەردەوام بێت، هەروەک هۆشداریشیدا،کە هەر کارمەندێک یان لایەنێک،یان ئەفسەر و پلەدارێک کە هەوڵی ڕێگریکردن لەم کارە بدات.
    سەرۆکی دەستەی دەروازەکان ، پشتیوانی و پشتگیری دەستەکەی بۆ سەرکەوتنی ئەم تاقیکردنەوەیە دەربڕی و ئاماژەی بە کاریگەرییە گەورەکانی کرد لە کۆکردنەوەی زۆرترین داهات لە ڕێگەی دروستکردنی ئاماری ورد و ڕێگریکردن لە ساختەکاری و دەستکاریکردن.