بەغداد-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"محەممەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران، ڕێنماییەکانی لە بواری ڕووبەڕووبونەوە و ڕێگریکردن لە گەندەڵی دەرکرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،ڕایگەیاندووە: ئەوە درێژەپێدەری ڕێبازی حکومەتە لە بواری رووبەرووبوەوە و ڕێگریکردن لە گەندەڵی، بەهۆی ئەو مەترسیانەی کە گەندەڵی دروستی دەکات کە کاریگەری نەرێنی لەسەر دامودەزگاکانی حکومەت وخزمەتگوزارییە گشتیەکان هەیە کە پێشکەش بە هاوڵاتیان دەکرێن،بۆیە بە مەبەستی پێشخستنی کارەکانی چاودێری ناوخۆیی لە دامەزراوە حکومییەکان و تێکەڵکردنی ڕۆڵی ئەوان لەگەڵ ڕۆڵی دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی و دەستەی دەستپاکی فیدراڵی،و دەزگاکانی جێبەجێکردنی یاسا ، سەرۆکوەزیران ئەم ڕێنماییانەی خوارەوەی دەرکرد:-
1- بەهێزکردنی ڕێکارەکانی کۆنتڕۆڵی ناوخۆ و فراوانکردنی بازنەی کارەکانیان لەڕێگەی بەرزکردنەوەی ئاستی کارگێڕی وردبینی و پێکهێنانی لیژنەی ناوخۆ لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەت، هەروەها دانانی ئەرکی کاریگەر بۆیان بۆ ئەوەی هەموو جۆرە کۆنتڕۆڵێک بەسەر خەرجکردنی پارەدا ئەنجام بدەن بۆ گەیشتن بە کۆنتڕۆڵکردنی سەرپێچی،و ڕێگریکردن لە بەفیڕۆدان یان لەدەستدانی سامانی گشتی و پاراستنیان،و ئاشکراکردنی گەندەڵی، و لێپرسینەوە لە گەندەڵکاران،و گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەریان.
2- ڕێنمایی کۆنتڕۆڵی ناوخۆ کە لەلایەن فەرمانگەی چاودێری دارایی فیدراڵیەوە ئامادەکراوە بۆ سەرجەم دەزگاکانی حکومەت،لەکۆنترۆڵی چاودێری بۆ یەکە کارگێڕییەکان بە شێوەیەک کە ببێتەهۆی زیادکردنی توانایان بۆ گەیشتن بە ئامانج و ئەرکەکانیان و ڕێگریکردن لە گەندەڵی.
3-ئامادەکردنی ڕەشنووسی یاسایەک بۆ دەستەی چاودێری ناوخۆی فیدراڵی لەسەر بنەمای بڕگەکانی ماددەی (108)ی دەستووری کۆماری عێراقی ساڵی 2005، بەمەبەستی بەرزکردنەوەی چاودێری ناوخۆیی لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەت و ڕێکخستنی ڕێکارەکانی چاودێری خۆپارێزی پێشوو و دواتر بەدواداچوون و بەرزکردنەوەی ئاستی بەرپرسیارێتی و دەستپاکی و شەفافیەت بۆ پاراستنی سامانی گشتی و سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەت.