بەغداد-INA
فەریقی یەکەمی "عەبدولئەمیر ڕەشید یاروڵڵا" روکن سەرۆکی ئەرکانی سوپای عێراق،تەئکید لەسەر بەردەوامی کۆبوونەوەکانی لیژنەی باڵای سەربازی بۆ کۆتاییهێنان بە ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق دەکاتەوە.
"یەروڵڵا" کە سەرۆکایەتی لیژنەی باڵای سەربازی دەکات لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: لەو سەردانەی لە ساڵی 2023دا بە سەرۆکایەتی وەزیری بەرگری و بە ئامادەبوونی من جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و بەرپرسی دەزگای دژە تیرۆر و سەرۆکی ئەرکانی پێشمەرگە و ژمارەیەک ئەفسەر بۆ واشنتۆن لە 6 تا 8ی ئابی 2023، زۆر بابەتمان تاوتوێ کرد، لەوانە پرسی کۆتاییهێنان بە ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق، کە خاڵی کۆتایی بەیاننامەکە ڕێککەوتن بوو بۆ پێکهێنانی لیژنەیەکی باڵا لە عێراق و هەروەها لیژنەیەکی باڵا لە هێزەکانی هاوپەیمانان کە بەرپرسیارێتی کۆتاییهێنان بە ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ،لە چوارچێوەی تایبەتدا لە ئەستۆ بگرێت لە کاتی دیاریکراودا.
ئاماژەی بەوەشکرد: دوای گەڕانەوەمان لە واشنتۆن،فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان فەرمانی پێکهێنانی لیژنەی باڵای دەرکرد،بە سەرۆکایەتی من و بە ئەندامێتی ژمارەیەک ئەفسەر، کە لیژنەکە تەنها سەربازی بوو،هەروەک لە لایەنی هاوپەیمانی لیژنەیەک پێکهێنرا بە سەرۆکایەتی فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکانی ناوەڕاست.
ئاماژەی بەوەشدا :- کە دوای ئەنجامدانی دانیشتنی یەکەم سێ لیژنە پێکهێنران،بە سەرۆکایەتی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، کە یەکەمیان پەیوەندی بە هەڵسەنگاندنی تیرۆریستانی داعشەوە هەبوو،دووەمیان لیژنەی دۆخی ژینگەی ئۆپەراسیۆنەکان بوو،کە پەیوەندی بە هەڵمەتەکانی ئۆپەراسیۆنەکانەکانەوە هەبوو، سێ یەمشیان تایبەت بوو بە تواناکانی هێزە ئەمنییەکانی عێراق.
"یەروڵڵا" دەشڵێت: ئێمە لە لایەنی عێراقییەوە لیژنەکانمان پێکهێنا بۆ ئەوەی لیژنەکە هەڵسەنگاندن بۆ داعش و ئۆپەراسیۆنەکانمان و لیژنەی هەڵسەنگاندنی توانای هێزەکانمان بکەن.
لە درێژەی قسەکانیدا ووتیشی : دوای ئەنجام دانی کۆبوونەوەی یەکەم،کۆبوونەوەی دووەم هەفتەی ڕابردوو ئەنجامدرا،و هەر 15 ڕۆژ جارێک کۆبوونەوە دەبێت،ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە کۆبوونەوەکان بەردەوامن و بە ئاسانی بەڕێوەدەچن،ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی پرسی دیاریکردنی کاتی کۆتاییهێنان بە ئەرکی هاوپەیمانییەکە لە عێراق رێکەوتنی لەسەر بکرێت.
یاروڵڵا ڕوونیشیکردەوە:- جددییەک هەیە لە کۆبوونەوەکان لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کە هەستمان پێکردوە،هەروەها وەڵامێکی هاوپەیمانی هەیە سەبارەت بە پێداویستییەکانمان و ئەوەی پێویستمانە لێیان.
ووتیشی:- ئێستا ئەرکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی سنووردارە و بە پاڵپشتی ئاسمانی دیاریکراوە، و هیچ هێزێکی سەربازی لە مەیدانەکان نییە،و ئەم کارەش تەنها بە هێزە ئەمنییەکانمان دەسپێردرێت بە ناوی جۆراوجۆر، لەوانە سوپا و هێزەکانی حەشد و ،دژە تیرۆر، و پۆلیسی فیدراڵی.
سەرۆک ئەرکانی سوپا ئەوەشی خستەروو :- کە دیدگای عێراق ئەوەیە کە بەتەواوەتی کۆتایی بە ئەرکی هاوپەیمانی بهێنرێت، هەروەها دیاریکردنی کاتە بۆ ئەوەی بەتەواوی کۆتایی بە ئەرکی هاوپەیمانییەت بهێنێت لەکاتێکدا هەنگاو دەنێت بۆ قۆناغی هاوبەشی دوولایەنە و بەگوێرەی یاداشتەکانی لێکتێگەیشتنی نێوان وەزارەتی بەرگری عێراق و ژمارەی وڵاتی هاوپەیمان، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ئەرکی لیژنەی سەربازی سنووردارە بە کۆتاییهێنان بە ئامادەبوونی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکەدا، دیاریکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، کە یەکێک دەبێت لە ئەرکەکانی وەزارەتی بەرگری و وەزارەتەکانی دیکە، هەروەک جەختی لەوە کردەوە کە لەگەڵ ئەمریکا ڕێککەوتنێکی چوارچێوەی ستراتیژیمان هەیە، و بەشێکی لایەنی ئەمنییە،کە گرێدراوە بابەت و یاداشتە دووقۆڵییەکان،ئەمە جگە لەوەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان دەگوازنەوە بۆ ئاستەکانی دیکە لەگەڵ وڵاتانی بەشدار لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتیدا.