بەغداد-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی دارایی دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی مانگی ئازار ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوێکدا لە وەزارەتدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە:- ئەمڕۆ بەشی ژمێریاری دەستیکرد بە دابینکردنی مووچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی بۆ مانگی ئەم مانگە.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە:- رێکارەکانی دابەشکردنی مووچە لەلایەن دەستەی خانەنشینی نیشتمانی و بانکەکانی رافیدەین و ڕەشید دەبێت ، وەک مانگەکانی پێشوو لە ڕێگەی کارتی پارەدانی ئەلیکترۆنی موچەخۆرانی خانەنشین.
هەربەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە،وەزارەت داوا لە خانەنشینانی (مەدەنی و سەربازی) دەکات هەرکات کورتە نامەیان پێگەیشت، سەردانی لقی بانکەکان یان شوێنەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی بکەن لە بەغدا و پارێزگاکان بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان.
عامری سهردانی ناوچهی سنووری قائیم دهكات