بەغداد-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،دەستەی کەشناسی،ڕەوشی کەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، کە پێشبینی دەکات لە سبەینێوە پلەکانی گەرما دابەزێت.
لە ڕاگەیەندراوێکی دەستەکەدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردوویەتی، تیایدا هاتووە:-سبەی دووشەممە،ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێک پەڵە هەور،لە ناوچەکانی باکوور، هەروەها پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور کەمێک دادەبەزن،بەڵام لە ناوچەی باکوور پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە ڕۆژی پێشوو.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە:- بۆ رۆژی سێ شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت،لەگەڵ بوونی هەندێک پەڵە هەور لە سەرتاسەری وڵات،هەروەها پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە سەرجەم ناوچەکانی وڵات.
ڕاگەیەندراوەکەی دەستەی کەشناسی ئەوەشی خستۆتەروو :-بۆ رۆژی چوارشەممەی داهاتووش بەشێکی ئاسمان هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لەتەواوی ناوچەکانی وڵات.
دەستەی کەشناسی پێشبینییەکانی سەبارەت بە ڕەوشی کەش و هەوای ڕۆژی پێنجشەممە ئاشکرادەکات و تیاتدا روونیدەکاتەوە کە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێک پەڵە هەور، هەروەک لە ناوچەکانی باکور ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژانی پێشوو دەبن لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور،بەڵام پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی باشوور کەمێک بەرز دەبێتەوە