سەرۆک وەزیران جەخت لەسەر گرنگی هەماهەنگی پتەو لە نێوان دەسەڵاتی جێبەجێکردن و یاسادانان دەکاتەوە

سیاسی
  • 3-03-2024, 12:55
  • +A -A

    بەغداد-INA
    "محەممەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران،جەختی لە گرنگی هەماهەنگی پتەوی نێوان دەسەڵاتی جێبەجێکردن و یاسادانان کردەوە.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاندووە:-ئێوارەی رۆژی شەممە"محەمەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران،پێشوازی لە ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران لە کوتلەی (سادیقون)کرد و لە میانی کۆبوونەوەیەکدا باس لە پێشهاتەکانی دۆخی گشتی وڵات و هەوڵەکانی حکومەت بۆ جێبەجێکردنی بەرنامە حکومییەکەی کرا،کە ببێتە هۆی باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزاری و ئابووری، هاوڵاتی بە شێوەیەک کە یارمەتیدەر بێت بۆ گەیشتن بە گەشەپێدان و خۆشگوزەرانی بۆ وڵات.
    وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە :- لە کۆبوونەوەکەدا جەختکرایەوە لەسەر گرنگی و هەماهەنگی پتەو لە نێوان دەسەڵاتی جێبەجێکردن و یاسادانان لە بواری خێراکردن لە دەرکردنی یاساکان کە خزمەت بە بەرژەوەندی گشتی بکەن،هەروەک  چاودێری توندی پەرلەمان بە شێوەیەک بێت کە هاوکار بێت بۆ پشتگیری لە کاری جێبەجێکردن،بەپێی ئەولەویەت و پلانە پەسەندکراوەکان