سەرۆک کۆمار دەگەڕێتەوە بەغدا

سیاسی
  • 3-03-2024, 12:54
  • +A -A

    بەغداد-INA
    سەرۆك کۆمار دوای بەشداریکردنی لە حەوتەمین لوتکەی سەرۆکی وڵاتان و حکومەتەکانی کۆڕبەندی وڵاتانی هەناردەکاری غاز لە جەزائیرەوە گەڕایەوە بەغداد
    لەبەیاننامەیەکی سەرۆکایەتی کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA)ناردوویەتی تیایدا رایگەیاندوە :- درەنگانی شەوی شەممە لەسەر یەک شەم "لەتیف جەمال رەشید"سەرۆک کۆمار،دوای کۆتاییهاتنی سەردانەکەی بۆ جەزائیر،گەڕایەوە وڵات،کە سەرۆك کۆمار بەشداری لە حەوتەمین لوتکەی سەرۆکی دەوڵەتان و حکومەتەکانی کۆڕبەندی وڵاتانی هەناردەکاری غازی کرد، کە کارەکانی لە جەزائیر بەڕێوەچو.
    وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە :- سەرۆك کۆمار لە کۆڕبەندەکەدا وتەیەکی پێشکەشکرد و ئاماژەی بە پێشکەوتنەکانی بەرهەمهێنانی غاز کرد،هەروەها جەختیکردەوە،کە پێش کۆتایی ساڵی 2023 پڕۆژەیەکی غاز خراوەتەکار و لەئێستادا و بۆ ئەمساڵیش وەزارەتی نەوت سەرقاڵی هەوڵی گەورەترە بۆ دەستپێکردنی زیاتر لە پڕۆژەیەکی غاز لە چەندین ناوچەی عێراق.
     هەر لەوتەکەیدا،سەرۆک کۆمار،هەڵوێستی عێراقی بۆ پشتیوانی لە خەباتی گەلی فەڵەستین دوپاتکردەوە،کە روبەڕوی دەستدرێژیی ناڕەوا بوەتەوە،هەروەك ئیدانەی هەوڵە دڕندەکانی داگیرکەرانی بۆ لەناوبردنی گەلی فەڵەستین کرد و جەختی لەوەشکردەوە،کە ئاسایش و سەقامگیریی تەواوی ناوچەکە بەدی نایەت تا گەلی فەڵەستین هەموو مافەکانی خۆی بەدەستنەهێنێت.
    شایانی باسە لە پەراوێزی لوتکەکەدا، سەرۆک کۆمار پێشوازی لە ئیبراهیم رەئیسی سەرۆكی ئێران کرد و پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و رێگاکانی پەرەپێدانیان تاووتوێ کرد، سەرەڕای ئەوەی بایەخی بەڕێوەچونی حەوتەمین لوتکەی سەرۆکی دەوڵەت و حکومەتەکانی کۆڕبەندی وڵاتانی هەناردەکاری غازیان دوپاتکردەوە، بەتایبەت کە غاز بەشداریی کاریگەری هەیە لە سەقامگیریی کەرتی وزە و بەدەستهێنانی هاوسەنگی لەنێوان ئاسایشی وزە و کەمکردنەوەی دەردانی غاز و  پیسبونی ژینگە و پشتگیریکردن لە پاراستنی ژینگە.