بەغداد-INA
"د.فواد حسێن" جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە لەگەڵ "لویجی دی مایۆ" نوێنەری تایبەتی یەکێتی ئەوروپا بۆ ناوچەی کەنداو سەردانەکەی بۆ قاهیرە و بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی خولی 161ی کۆمکاری عەرەبی تاوتوێ کرد.
لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی دەرەوە، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە:- "د.فواد حسێن" جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە لە پەراوێزی سێیەمین کۆڕبەندی دیپلۆماسی ئەنتالیا ،چاوی کەوت بە "لویجی دی مایۆ"نوێنەری تایبەتی یەکێتی ئەوروپا بۆ ناوچەی کەنداو و لە میانی دیدارێکدا هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی ناوچەکە کرا، بەتایبەت شەڕی غەززە و کاردانەوەکانی لەسەر وڵاتانی ناوچەکە و هەموو جیهان.
هەروەک باسیان لە سەردانی داهاتووی وەزیری دەرەوە کرد بۆ قاهیرە بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکانی خولی 161ی کۆمکاری عەرەبی.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە:-لای خۆیەوە "دی مایۆ "باسی لە هەڵوێستەکانی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا کرد لەسەر پرسە جیاوازەکان و نیگەرانیەکانیان لە دۆخی ناوچەیی و نێودەوڵەتی،هەروەک خواستی خۆی بۆ ئەنجامدانی سەردانێک بۆ عێراق لە داهاتوودا دەربڕی .