بەغداد-INA
ئەمڕۆ شەممە"حەمودی لامی " ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری پیشەسازی و پەرەپێدانی کەرتی تایبەت،ئاماژەی بە گواستنەوەی ئەو تەکنەلۆجیایە کرد بۆ دروستکردنی ئەو دەرمانانەی کە لە عێراق بەرهەم ناهێنرێن،هاوکات جەختی لەوە دەکاتەوە کە دەرمانی بەرهەم هێنراوی ناوخۆ بە هەمان شێوەی دەرمانی دەرەکی کاریگەری دەبێت،نرخیشی هەرزانترە.
لامی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند:-کە سەرۆک وەزیران ڕێنماییداوە بە بەرهەمهێنانی ئەو دەرمانانەی کە لە عێراق بەرهەم ناهێنرێت دەبێت لە ڕێگەی کۆمپانیانێودەوڵەتییەکان و لە ژێر کۆنتڕۆڵی وەزارەتی تەندروستیدا بەڕێوەببڕێن،و کۆمپانیاکەش دەبێت لە وەزارەت تۆمارکرابێت و بڕوانامەی نێودەوڵەتی هەبێت بۆ ئەوەی ڕێگە بدات بە گواستنەوەی تەکنەلۆژیا لەوانەوە.
ڕاشیگەیاند :- کە گواستنەوەی تەکنەلۆجیا بە سێ قۆناغ لە ماوەی پێنج ساڵدا ئەنجام دەدرێت، قۆناغی یەکەم بە پاکەتکردنی لاوەکی لە کۆمپانیای بیانی دەست پێدەکات و زۆرترینی ساڵێک یان دوو ساڵ بەردەوام دەبێت،هاوکات دابینکردنی پێداویستییەکان و ڕاهێنانی کادرەکان و ئامادەکردنیان ، پاشان قۆناغی بەرهەمهێنان لە ناوخۆی عێراق دەست پێدەکەین.
لامی لە درێژەی قسەکانیدا ووتی:-دوای پێنج ساڵ تەکنەلۆجیاکە بەتەواوی دەگوازرێتەوە و خاوەندارێتی تەواوی دەرمانسازی و بەرهەمهێنانی لە عێراق دەبێت .
هۆشداریشیدا لەوەی کە وەزارەتی تەندروستی ڕێگە بە دەستکاریکردنی پاکەت و دەرمان نادات لەناوەوە و دەرە و ، و بۆ ئەم مەبەستە ڕێکاری توند جێبەجێ دەکرێت.
وەک "لامی"ڕایگەیاند:- گواستنەوەی تەکنەلۆژیاکە کۆمپانیا بیانییەکان دەهێنێتە عێراق وەک قۆناغی یەکەم،دواتر دەچینە قۆناغی دامەزراندنی کارگەی دەرمان بۆ ئەو کۆمپانیا گەورەیە نێودەوڵەتییانەی وڵاتان.
ئەوەشی خستەروو:- کە لە ڕێنماییەکانی سەرۆک وەزیران جەخت لەوە کراوەتەوە کە دەبێت دەرمانی عێراقی لە باشترین تایبەتمەندییە نێودەوڵەتییەکان بێت و کێبڕکێ لە نرخدا هەبێت لەگەڵ دەرمانی دەرەکی، واتە هاووڵاتی ئەو دەرمانەی لە ناوخۆدا بەرهەم هێنراوە بە نرخی پاڵپشتیکراو دەست بکەوێت.
عامری سهردانی ناوچهی سنووری قائیم دهكات