بەغداد-INA
ئەمڕۆ شەممه "عەبدولەتیف جەمال ڕەشید"سەڕۆک کۆمار، لەگەڵ "ئیبراهیم ڕەئیسی" سەڕۆک کۆماری ئیسلامی ئێران،چۆنیەتی پتەوکردنی پەیوەندییه دوو قۆڵییەکانی نێوان هە ڕدوو وڵاتیان تاوتوێکرد.
لەبەیاننامەیەکەی سەرۆکایەتی کۆمار کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ، تیایدا هاتووە :-لە پەراوێزی حەوتەمین لوتکەی کۆڕبەندی وڵاتانی هەناردەکاری غاز کە لە جەزائیر بەڕێوەدەچێت"لەتیف جەمال رەشید"سەرۆك کۆمار،لە شوێنی مانەوەی لە جەزائیر، پێشوازی لە بەڕێز ئیبراهیم رەئیسی سەرۆك کۆماری ئیسلامی ئێران و وەفدی یاوەری کرد.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە :- لە میانی دیدارەکەدا چۆنێتی پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات تاووتوێ کران،کە هاوبەشیی قوڵی مێژوویی و ئایینیی پێکەوەیان گرێدەدات.
بەپێی بەیاننامەکە : سەرۆك کۆمار جەختیکردەوە لە بایەخی فراوانکردنی ئاسۆی هاریکاری بەشێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بکات و ویستی هەردوو گەلی دراوسێ بۆ گەشەسەندنی هەمەلایەنە بەدیبهێنێت.
لە دیدارەکەدا هەردوو سەرۆک تیشکیانخستەسەر گرنگی سازکردنی حەوتەمین لوتکەی سەرۆکی دەوڵەتان و حکومەتەکانی ئەندام لە کۆڕبەندی وڵاتانی هەناردەکاری غاز و ئەو بەشدارییە جدییەی لە لوتکەکەدا کراوە لەپێناو سەقامگیریی کەرتی وزە و هێنانەدی هاوسەنگی لەنێوان ئاسایشی وزە و کەمکردنەوەی دەردانی غازی زیانبەخش و پیسبون و هەروەها پشتگیریکردن لە رێککارەکان و پاراستنی ژینگە.
سەبارەت بە پێشهاتەکانی ناوچەکەش بەگوێرەی بەیاننامەکە "لەتیف جەمال رەشید " سەرۆک کۆمار ، جەختیکردەوە لەسەر بایەخی کارکردن بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان و پشتبەستن بە دیالۆگی بونیادنەر بۆ چارەسەرکردنی ململانێکان و کارکردن بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی،لەم بارەیەوە ئاماژەیکرد بە پێویستی وەستاندنی دەستدرێژی بۆسەر کەرتی غەزە، سەرەڕای دابینکردنی یارمەتی بۆ گەلی فەڵەستین، کە روبەڕوی قێزەوەنترین جۆرەکانی پەلامار بووەتەوە، هەروەها کۆتاییهێنان بە ئازارە مرۆییەکانیان لە رێگەی پێدانی مافە رەواکانیان.
لە بەرامبەردا سەرۆك کۆماری ئێران خواستی وڵاتەکەی بۆ پشتیوانی لە ئاسایش و سەقامگیریی عێراق دوپاتکردەوە و ئاماژەیکرد بە ویستی حکومەتەکەی بۆ هەماهەنگی و هاریکاریی هاوبەش لەنێوان هەردوو وڵات بەشێوەیەک کە سەقامگیری و ئاشتی بۆ گەلانی ناوچەکە بەدەستبهێنێت،هەروەک رەئیسی رۆڵی سەرەکی عێراقی لە لێکنزیککردنەوەی بۆچوونەکانی وڵاتانی ناوچەکەش بەرزنرخاند.
سەرۆك وەزیران سەردانی بریتانییه دەكات