بەغداد-INA
ئەمڕۆ شەممە"خالد شوانی" وەزیری داد ڕێنمایی دا کە داواکارییەمرۆییەکانی زیندانییەکان جێبەجێ بکرێن.
وەزارەتی داد لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ئاماژەی بەوەکردووە:- کە خالد شوانی " وەزیری داد بەیاوەری "زیاد تەمیمی " نوێنەری باڵای مافەکانی مرۆڤ ،سەردانێکی مەیدانی بۆ بەشی زیندانیانی (ڕەسافات) لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی چاکسازی عێراق ئەنجامدا.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە:- لە میانەی گەشتەکەیدا بۆ ناو هۆڵەکانی زیندانەکان، وەزیری داد لە بارودۆخی زیندانییەکانی کۆڵیەوە و ڕاستەوخۆ گوێی لێگرتن، هەروەک ڕێنماییشدا کە داواکارییە مرۆییەکانیان بەپێی یاساو ڕێنماییەکان جێبەجێبکرێت.
هەر بەپێی بەیاننامەکە وەزیری داد لە درێژەی سەردانەکەیدا : گوێی لە داواکاریی ژمارەیەک لە ئەندامانی بەڕێوەبەرایەتیەکە و تێبینییەکانی ستافی کارگێڕی گرت، کە پێشنیار و داواکان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ئەدای دەزگای چاکسازی بوو بەگوێرەی بەرنامەی چاکسازی لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی ستانداردە نێودەوڵەتییەکانی تایبەت بە مافی مرۆڤ بەرامبەر بە زیندانییەکان.