بەغداد-INA
ئەمڕۆ شەممە"دادوەر فایق زەیدان " سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری،، گەیشتە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا.
ئەنجومەنی دادوەری لە بەیاننامەیەکدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردوویەتی تیایدا ڕایگەیاندووە:- سەردانەکە لەسەر بانگهێشتی"خافێر کریمادیس" سەرۆکی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتییە ، بۆ مەبەستی بەشداریکردن لە ئاهەنگی ساڵانەی کۆمەڵەکە، کەتیاید وۆرک شۆپ لەسەر سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری و سەروەری یاسا بەڕێوەدەچێت.