بەغداد-INA
ئەمڕۆ شەممە،وەزارەتی کشتوکاڵ ڕایگەیاند:-کە هاتنی گامێش لە بەڕازیل،لە ڕێگای ئاووییەوە و بە بارهەڵگری دەریایی دوورە لە نەخۆشی و پشکنیان بۆ دەکرێت و بەپێی شێوازی یاسایی لە ناوخۆی عێراق سەردەبڕدرێن.
"ثامر حەبیب حەمزە خەفاجی "بەڕێوەبەری گشتیی بەشی ڤێتێرنەری،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند:بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری تیمێکی پزیشکی تایبەتمەندیان پێکهێنا بۆ پشکنین لە باری ئەو گامێشانەی کە لە بەرازیلەوە دێن بۆ عێراق بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی و لە نەخۆشی و پەتاییەکان.
ڕاشیگەیاند:- کە باری داهاتوو دووره له هیچ نەخۆشییەک و ئاژەڵی مردووی تێدانی یە و سەڕجەم سەرە ئاژەڵەکان بڕوانامەی تەندروستی وڵاتی ڕەسه نیان پێ یە ،هەروەک پێش داخیلکردنیان بە وڵات کەڕەنتینه دەکرێت.
لە درێژەی قسەکانیدا "سامر خەفاجی " ووتیشی :- بەهۆی باری بەردەوام،لەگەڵ نزیکبوونەوەی مانگی ڕەمەزان نرخی گۆشت دادەبەزێت، هەروەک داواشی لە بازرگانان کرد پێداویستییەکانی هاووڵاتیان لەبەرچاو بگرن و تەنها بیر لە قازانج نەکەنەوە.
پێنجشەممەی ڕابردوو وەزارەتی کشتوکاڵ ڕایگەیاند،کەنڕەزامەندی داوە بۆ ئەوەی ڕێگە بە هاوردەکردنی 17 هەزار سەر ئاژەڵ لەجۆری گامێش بۆ عێراق بدرێت.