گواستنەوە: لە مانگی ڕابردوو عێراق 10 بوومەلەرزەی تۆماركرد

ناوخۆ
  • 2-03-2024, 16:06
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕایگەیاند، لە ماوەی یەك مانگی ڕابردوودا 10بوومەلەرزە لە عێراق تۆماركراوە.
    بەڕێوەبەری گشتی دەستەی گشتی كەشناسی و بەدواداچوونی بومەلەرزە، عەبدولعەزیم ساعدی لە بەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە وتیایداهاتووە: تۆڕی چاودێری بومەلەرزە (40) بوومەلەرزەیان تۆمار كردووە، كە (10) بوومەلەرزەیان تۆماركراوە لە چوارچێوەی خاكی عێراقدا  و (30) بوومەلەرزە لە وڵاتانی دراوسێ بووە.
    لەبەرامبەردا بەڕێوەبەری بەشی بەدواداچوونی بومەلەرزەزانی سەمیرە ڕەزا خەڵەف ڕوونیكردەوە:چالاكییە بومەلەرزەییەكان لە عێراق (4) بوومەلەرزە لە پارێزگای نەینەوا، (3) لە سلێمانی، و یەك بوومەلەرزە لە هەریەك لە دهۆك و هەولێر و كەركوك تۆماركراوە.