سەرۆك وەزیران: دەستپێشخەرییەكی بێبەرامبەر دەستپێدەكەین كە 2000 خوێندكار لە پرۆگرامە داهێنەریدا بگرێتەوە

سیاسی
  • 2-03-2024, 14:30
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ شەممە محەممەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران دەستپێشخەرییەكی بێبەرامبەری راگەیاند  بۆ بەشداریكردنی دوو هەزار خوێندكاری منداڵانی بێ باوك  ودایك و منداڵی شەهیدان و خێزانە كەمدەرامەتەكان لە بەرنامەی داهێنەرانەدا.
    سەرۆك وەزیران لە وتارەكەیدا لە میانی دەستپێكردنی چوارەمین پێشبڕكێی نیشتمانی بۆ ژمێریاری دەروونی و دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA): بەدوا داچوونی بۆ كرد و تی : سوپاسی سەنتەری گەشەپێدان و داهێنان دەكەین بۆ هەوڵەكانیان لە جێگیركردنی زیاتر لە 40 هەزار خوێندكار، ووتیشی: خەڵكی عێراق لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات بەوە ناسراون كە لەنێو سەركردە و داهێنەرانن لە زۆربەی پسپۆڕییە جیاوازەكاندا.
    ئاماژەی بەوەشكرد : ڕاهێنان و پەرەپێدانی تواناكانی خوێندكاران لە ژمێریاری دەروونی و بیركاری و پرۆگرامەكانی بیرەوەریدا هەوڵێكی گەورەی و جەختیشیكردەوە : پەرەپێدانی كەرتی پەروەردە  وفێركردن دروشم نییە، بەڵكو بەرنامەیەكی ڕوونە كە لەلایەن حكومەتەوە جێبەجێدەكرێت.
    هەروەها ووتیشی: دەستپێشخەریی ناردنی پێنج هەزار خوێندكار بە سكۆلەرشیپ وەرگێڕانێكی ڕاستەقینەی ڕێبازی حكومەتە بۆ پەرەپێدانی پەروەردە، ئاماژەی بەوەشكرد: ئێمە حساب بۆ ستراتیژی نیشتمانی دەكەین بۆ پەروەردە وفێركردن بۆ پێشخستنی ئەم كەرتە گرنگە.
    لە كۆتاییدا وتی: دەستپێشخەرییەكی بێبەرامبەر دەستپێدەكەین بۆ ئەوەی دوو هەزار خوێندكاری منداڵانی بێ باوك ودایك و منداڵی شەهیدان و خێزانە كەمدەرامەتەكان لە بەرنامەی داهێنەرانەدا بەشداربن.
    جەختیشی لەوە كردەوە كە حكومەت پشتگیری لەو بەرنامە و دەستپێشخەرییانە دەكات كە پەرە بە كەرتە جیاوازەكان دەدەن.