بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە جێگری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری ووزە و وەزیری نەوتی حەییان عەبدولغەنی لەگەڵ هاوتا ئێرانییەكەی وەبەرهێنانی هاوبەشی لەكێڵگەنەوتییەكان تاووتوێ كرد.
لە بەیاننامەیەكی وەزارەت كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : وەزیری نەوت لەگەڵ جەواد ئوجی وەزیری نەوتی ئێران كۆبووەتەوە و ئاسۆی هاوكاری هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات لە بوارەكانی نەوت و گاز و پرۆژەی ژێرخانی ئابووری و وەبەرهێنانی هاوبەش لە كێڵگە نەوتییەكانی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵاتدا تاوتوێ كرا.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : كۆبوونەوەكە لە پەراوێزی ئامادەبوونی جێگری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری وزە و وەزیری نەوت لە حەوتەمین لوتكەی كۆڕبەندی وڵاتانی هەناردەكاری غاز لە جەزائیر بووە.