ناسر ئەسەدی: ڕێگای گەشەپێدان بووەتە پێویستییەكی بەردەوام لەسەر ئاستی ناوچەیی و جیهانی

ناوخۆ
  • 2-03-2024, 13:17
  • +A -A

    بەغدا - INA- نەسار حاج
    ئەمڕۆ شەممە ناسر ئەسەدی ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری گواستنەوە، دووپاتیكردەوە كە شێوازی پەرەپێدان بووەتە پێویستییەكی زۆر بەردەوام لەسەر ئاستی هەرێمی و جیهانی، هاوكات ئاماژەیە بۆ بوونی هەماهەنگی و گفتوگۆی بەرفراوان لەگەڵ لایەنی توركیا دا سەبارەت بە پڕۆژەكە.
    ئەسەدی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند : پڕۆژەی شێوازی گەشەپێدان بووەتە پێویستییەكی زۆر بەپەلە بەهۆی گۆڕانكارییە سیاسییەكانی ناوچەكە و شەڕە بەردەوامەكان و كاریگەرییەكانیان لەسەر ئەو ڕێڕەوی ئاوانەی كە لە ئەوروپاوە دەگوازنەوە بۆ ئاسیا و بەپێچەوانەشەوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : لێرەوە پێداگری هەیە لە هەموو وڵاتانی جیهانەوە كە ڕێڕەوی سەلامەتیان هەبێت، ڕێگای عێراقیش ڕێڕەوێكی زۆر سەلامەت و كورتە كە كات و تێچوون كەمدەكاتەوە، بەمەش بووەتە مەرجێك كە دەبێت جێبەجێ بكرێت.
    ئاماژەی بەوەشكرد: كە هەماهەنگی و گفتوگۆی بەرفراوان لەگەڵ لایەنی توركیا هەیە سەبارەت بە پرۆژەی ڕێگای گەشەپێدان، كە بووەتە تاكە چارەسەر بۆ تێپەڕاندنی كەلوپەل لەژێر ڕۆشنایی دۆخی گەرمی سیاسی ناوچەكە.