سەرۆك وەزیران بەردەوام چاودێری چالاكییەكانی براوەی خەڵاتی هیوا دەكات

سیاسی
  • 2-03-2024, 13:15
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بەبەردەوام چاودێری چالاكییەكانی براوەی خەڵاتی هیوا  تالا خەلیل دەكات و پێشەشكردنی پاڵپشتی و چاودێری محەمەد نەجار كە یەكێكە لە چوار سەركەوتووەكان بۆ بەدەست هێنانی خەڵاتەكە.
    لەبەیاننامەیەكدا كە لە نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە :محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە ژنە گەنجی عێراقی تالا خەلیل كرد، كەبراوەی خەڵاتی دروستكاری هیوا بوو، لەلایەن دامەزراوەی دەستپێشخەرییە جیهانییەكانی محەمەد بن ڕاشید مەكتوم پێشكەشییان كراوە لەگەڵ  هاوكارەكەی محەمەد نەجار یەكێكە لە چوار كەسی كۆتایی كە خەڵاتەكەی بەدەستهێنا.
    سەرۆك وەزیران  ئاماژەی بەوەدا كە ئەم پێگە و سەركەوتنەی تالا بەدەستیهێناوە،لەگەڵ هاوشان لاوێكی تری عێراقی بۆ ئەو خەڵاتە، تواناكانی عێراقیەكان پشتڕاست دەكاتەوە بۆ زاڵبوون بەسەر هەموو هەلومەرج و سنوورداركردنەكان، و دروستكردنی هیوای واقیعی و كاریگەر كە نایابی بەرهەم دەهێنێت و كاریگەر  بە شێوەیەك  توانا و داهێنان بەرهەم دێنێت كە واقیع بگۆڕێت و سەردەكەوێت بۆ ئاستی خواستەكان.
    لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوە كراوە كە سەرۆك وەزیران  بەبەردەوام چاودی چالاكییەكانی تالا كردووە، هەروەها بۆ ئامادەكردنی پێداویستییەكان بۆ سەركەوتنی لە لەپەیامەكەیدا كە مۆدێلێكی بەخشین و جیاكردنەوەی چالاكیی ئەرێنی پێكدەهێنێت، هەروەها ئاڕاستەكردنی چاودێری و پشتیوانی بۆ چالاكییەكانی محەممەد نەجاڕ، بە مەبەستی بەرزكردنەوەی پەیامی مرۆیی و نیشتمانپەروەرانەی خۆی.
    تالا خەلیل پزیشكی دەرمانساز لە پارێزگای بەسڕە، لەژێر ڕۆشنایی دامەزراندنی دامەزراوەیەكی بێبەرامبەر بۆ چاودێری و هاوكاریكردنی منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە عێراق، جگە لە چاودێریكردنی منداڵانی تووشبوو بە شێرپەنجە،خەڵاتەكەی بەدەستهێنا.
    هاوكات محەمەد نەجاڕ لە شەڕی چەتە تیرۆریستەكانی داعش قاچی لەدەستدا، یەكێك بوو لەو خۆبەخشانەی شەڕیان دەكرد، دوای چاكبوونەوەی توانی تیپێكی تۆپی پێ لەوانەی ئەندامانی جەستەیان بڕاوە پێكبهێنێت، بەشداریی كردووە چەندین پاڵەوانێتی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی، و سەركەوتن بۆ جامی جیهانی ئەندامانی جەستە بڕاوەكان كە لە مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی رابردوو لە توركیا بەڕێوەچوو و هەموو ئەم دەستكەوتانە تیپی تۆپی پێی ئەندامانی جەستە بڕاوەكانی عێراقی لە پلەی نۆزدەهەمی جیهان دانا لە كۆی 70 هەڵبژاردەبوون.
    جێگای سەرنجە ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندی دەربڕیبوو، لە مانگی نیسانی ڕابردوودا بە هەڵوەشاندنەوەی بڕی ئەو پارچە زەوییەی تەرخانكراوە بۆ ڕێكخراوی جەنگاوەرانی گەنج، كە تالا خەلیل سەرۆكایەتی دەكات و بۆ پشتگیری لە چالاكییەكانی و ڕێنماییكردنی وەزارەتی نەوت بۆ دروستكردنی خانووێكی تایبەت بە ڕێكخراوەكە.