ئەمڕۆ.. زەوڕا لە ئەركێكی قوڕسدایە لەدەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر زاخۆ

وەرزش
  • 2-03-2024, 13:13
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە یارییەكانی گەڕی 17ی خولی ئەستێرەكانی عێراق بۆ تۆپی پێی پیشەگەرانە بۆ وەرزی ئێستای (2023-2024) كۆتایی دێت بە یاری نێوان یانەی زاخۆ و هاوتاكەی یانەی زەوڕا.
    پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند : یارییەكە لە كاتژمێر پێنجی ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە لە یاریگای نێودەوڵەتی زاخۆ بە سەرۆكایەتی داوەری یاری ئەحمەد كازم بەڕێوەدەچێت.
    ئاماژەی بەوەشكرد : ئەركی  نەورسەكان ئاسان نابێت بەرانبەر هەڵۆكانی چیا،كە زاخۆییەكان بەهەردوو چەكی یاریگا وجەماوەر رووبەڕووی نەورسەكان دەبنەوە،كە رووبەڕووبوونەوەكانی پێشوویان زۆر بەهێز و پڕ لە ركابەری بوو وتەنها نێوانیان یەك خاڵە.
    جێگای سەرنجە كە یانەی زەوڕا لە ڕیزبەندی گشتی تیپەكانی خولی ئەستێرەكانی تۆپی پێ بە (26) خاڵ  وپلەی پێنجەمی گرتووە و یانەی زاخۆ بە (25) خاڵە و پلەی حەوتەمی گرتووە.