كەش و هەوا: بەرزبوونەوەی تۆز وخۆل و دابەزینی پلەكانی گەرما

ناوخۆ
  • 2-03-2024, 13:11
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە دەستەی كەشناسی وردەكارییەكانی بارودۆخی كەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوكات پێشبینی زیادبوونی خۆڵبارین و دابەزینی پلەكانی گەرمای كرد.
    لە بەیاننامەیەكی دەستەكەدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، تێیدا هاتووە : سبەی یەكشەممە كەش و هەوا ساماڵ بۆ نیمچە هەور دەبێت، هەروەها لە ناوچەی باكوور هەور دەبێت  و لەگەڵ بارانبارینی پەرشوبڵاو دەبارێت،پلەكانی گەرماش لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور كەمێك بەرز دەبێتەوە و لە ناوچەكەی باووریش كەمێك كەم دەبێتەوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : رۆژی دووشەممە كەش و هەوا ساماڵ بۆ نیمچە هەور دەبێت، هەروەها لە ناوچەی باكوور هەور دەبێت لەگەڵ بارینی بارانبارین لە ناوچەكانی رۆژهەڵاتی وڵات، هەروەها ئەگەری بارینی بەفر لە بەشە شاخاوییەكانی هەرێم وپلەكانی گەرماش لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور كەمێك لە ڕۆژی پێشوو دادەبەزێت و لە ناوچەی باكوور كەمێك بەرزتر دەبێتەوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : سێشەممەی داهاتوو كەشوهەوایەكی ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور و نیمچە هەور لە ناوچەی باكور، هەروەها پلەكانی گەرما كەمێك بەرزدەبنەوە بە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو.
    ڕوونیشیكردەوە: پێشبینییەكانی كەشوهەوا بۆ ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو كەشوهەوا ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور و لە ناوچەكانی باكور نیمچە هەور دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە هەرێمی باكور، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی رۆژیپێشوو دەبن ناوچەی باكور كەمێك بەرز دەبێتەوە لەناوچەكانی ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور.