بەغداد-INA
بریکاری وەزارەتی دەرەوە لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی مافی مرۆڤ دۆخی مافی مرۆڤ لە ناوچەکە تاوتوێدەکەن.
لەبەیاننامەیەکی وەزارەتی دەرەوە کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ، تیایدا هاتووە :- (عومەر بەرزنجی ) بریکاری وەزارەتی دەرەوە، لەگەڵ"عومەر زنیبەر " سەرۆکی ئەنجومەنی مافی مرۆڤ و نوێنەری هەمیشەیی شانشینی مەغریب لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێڤ کۆبووەوە.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە لە کۆبونەوەکەدا :-کە ئامادەبوونی "باڵیۆز عەبدولکەریم هاشم مستەفا " نوێنەری هەمیشەیی کۆماری عێراق لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێڤ" بەرزنجی " پیرۆزبایی لە باڵیۆز "عومەر زنیبەر" کرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆکی ئەنجوومەنی مافی مرۆڤ،هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە عێراق چاوی لە ڕۆڵێکی گرنگی "زنیبەر"ە لە بەرەوپێشبردن و پاراستنی بنەماکانی مافەکانی مرۆڤ لەڕێگەی دیالۆگ و هاوکاریی بنیاتنەر لەگەڵ وڵاتان و لایەنە پەیوەندیدارە جیاوازەکان دوور بەسیاسیکردن،هەروەک جەختیان لەسەر پەرۆشی حکومەتی عێراق کرد بۆ بەهێزکردنی مافەکانی مرۆڤ و پاراستنیان بۆ هەموو پێکهاتەکانی گەلی عێراق بەبێ جیاوازی.
"بەرزنجی" دەستدرێژییە دڕندانەکەی قەوارەی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە مەحکووم کرد کە بوویە هۆی شەهیدبوونی زیاتر لە 30 هەزار فەلەستینی کە زۆربەیان ژن و منداڵن.
هەر بەپێی بەیاننامەکە "زنیبەر " پیرۆزبایی لە "بەرزنجی" کرد بەبۆنەی ئەندامێتی لە دەستەی هەمیشەیی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی، هەروەک هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لەم ئەرکەدا.