سەرۆكی كۆمار گەیشتە جەزائیر

سیاسی
  • 1-03-2024, 16:53
  • +A -A

    بەغدا - INA
    سەرۆك كۆمار، عەبدول لەتیف جەمال رەشید، ئەمڕۆ هەینی گەیشتە جەزائیر.
    سەرۆكایەتی كۆمار لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتووە " سەرۆك كۆمار، عەبدول لەتیف جەمال رەشید، ئەمڕۆ هەینی گەیشتە جەزائیر ، بە مەبەستی بەشداریكردن لە حەوتەمین لوتكەی سەرۆكانی دەوڵەت و حكوومەتی  كۆڕبەندی وڵاتانی هەناردەكاری غاز (GECF ) .