وەزیری بەرگری بڕیاری دا كردنی لێكۆڵینەوە لە ڕووداوی تەقینەوەكەی ناوچەی تارمییە

ئەمنی
  • 1-03-2024, 16:48
  • +A -A

    بەغدا –INA
    ئەمڕۆ هەینی، وەزیری بەرگری سابت محەمەد عەباسی، بڕیاریدا بەكردنەوەی لێكۆڵینەوەی لەبارەی ڕووداوی تەقینەوەی بۆمبێك بە دەوریەیەكی سوپای عێراق لەناوچەی تارمیە كرد.
    وەزارەتی بەرگری لە راگەیندراوێكدا كە بۆ دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی ( INA ) نێردراوە تێیدا هاتووە ، وەزیری بەرگری سابت محەمەد عەباسی، گەیشتە كەرتی سەربازی  فیرقەی شەش لە ناوچەی تارمییە.
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، وەزیری بەرگری  فەرمانی كردنەوەی لێكۆڵینەوەی لەبارەی ڕووداوی تەقاندنەوەی بۆمبێك بە دەوریەیەكی سوپای عێراق دەركردووە .