بەغدا –INA
لە چوارچێوەی یارییەكانی گەڕی ١٧ی خولی ئەستێرەكان یانەی قوە جوییەی خاوەن ریزبەندی یەكەم ڕووبەڕووی یانەی نەفتی بەسڕە دەبێتەوە كە لە ریزبەندی چواردەیەمە.
ئەم یارییە لەسەر یاریگای شەعبی نێودەوڵەتی بەرێوەدەچێت تێیدا كوڕانی قوە جەوییە دەیانەوێت پێگەی خۆیان لە ریزبەندی یەكەم بەهێزتر بكەنەوە، دوای ئەوەی یانەی شورتەی ریزبەندی دووەم دوو خاڵی گرنگیان بەرامبەر یانەی نەورۆز لەدەستدا، هەروەها نەفتی بەسڕەیش نیازی ئەوەیە رێڕەوی خۆی باش بكاتەوە دوای ئەوەی لەیاری گەڕی 16 لە نێو یاریگای خۆی بەرامبەر یانەی زاخۆ بە دوو گۆڵ بێ بەرامبەر دۆڕا.
هەروەها یارییەكەی بەسەرۆكایەتی ناوبژیوان یوسف سەعید یاری بەرێوەدەچێت.