سەرۆك كۆمار: پشتیوانیكردنی مامۆستا و دابینكردنی مافەكانی بنەمای سەرەكین بۆ گەشەكردنی كۆمەڵگە و پێشكەوتنی نیشتمان

سیاسی
  • 1-03-2024, 15:04
  • +A -A

    بەغدا -INA

    سەرۆك كۆمار، عەبدول لەتیف جەمال ڕەشید، رایگەیاند پشتیوانیكردنی مامۆستا و دابینكردنی مافەكانی و دەستەبەركردنی پێداویستییەكانی كارەكەی، بنەمای سەرەكین بۆ گەشەكردنی كۆمەڵگە و پێشكەوتنی نیشتمان

    سەرۆك كۆمار لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە تێیدا هاتووە، بەبۆنەی رۆژی مامۆستایانەوە جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی كادرەكانی پەروەردە و فێركردن دەكەین.

    لە راگەیندراوەكە ئەوەیش هاتووە كە سەرۆك كۆمار رایگەیاندووە: بە ڕێز و پێزانینێكی زۆرەوە ڕۆڵی گەورەی مامۆستا بەرزدەنرخێنین لە پەروەردەكردنی نەوەكان تا ببنە كەسانی كاریگەر و چالاك بۆ بونیادنان و گەشەكردن و پێشكەوتنی كۆمەڵگە.

    بەگوێرەی راگەیندراوە سەرۆك كۆمار وتیشی: پشتیوانیكردنی مامۆستا و دابینكردنی مافەكانی و دەستەبەركردنی پێداویستییەكانی كارەكەی، بنەمای سەرەكین بۆ گەشەكردنی كۆمەڵگە و پێشكەوتنی نیشتمان.