بەغدا - INA
سەرۆك كۆمار، عەبدول لەتیف جەمال رەشید، ئەمڕۆ هەینی، بەرەو جەزائیر بەڕێكەوت بۆ بەشداریكردن لە حەوتەمین كۆبوونەوەی سەرۆكی دەوڵەتان و حكومەتی كۆڕبەندی وڵاتانی هەناردەكاری غاز( GECF ) .
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار، لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە تێیدا هاتووە، سەرۆكی كۆمار، عەبدول لەتیف جەمال ڕەشید، ئەمڕۆ هەینی 1ی ئازاری 2024، بەغدای پایتەختی بەجێهێت و بەڕێكەوت بەرەو كۆماری جەزائیر.
بەگوێری راگەیندراوەكە ئاماژەی بەوەشكراوە، سەردانەكەی سەرۆك لە وەڵامی بانگهێشتێكی فەرمی عەبدولمەدجید تێبۆن سەرۆكی جەزائیر هات، بۆ بەشداریكردن لە حەوتەمین لوتكەی سەرۆكی دەوڵەت و حكومەتی كۆڕبەندی وڵاتانی هەناردەكاری غاز GECF
هەروەها ئەوەیش هاتووە كە سەرۆك كۆمار شاندێكی حكومی یاوەری دەكات كە بریتین لە حەیان عەبدولغەنی جێگری سەرۆكوەزیران و وەزیری نەوت و ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەندامی لیژنەی وزەی پەرلەمان عەدنان عاشور عەدنان سەرۆكی دەستەی ڕاوێژكاران لە سەرۆكایەتی كۆمار عەلی شوكری، و یاریدەدەری وەزیری دەرەوە محمد حسێن بەحر علووم و فارس عیسا، سەرۆكی نوێنەرایەتی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە بەغدا ، و ژمارەیەك بەرپرس و ڕاوێژكاری لە خۆ گرتبوو.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد