بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، تەئكیدیكردەوە: كە پڕۆژەكانی فڕۆكەخانەی ناسریە و پەرەپێدانی شاری ئور پارێزگاكە دەگوازێتەوە بۆ واقیعێكی نوێ.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، پێشوازیكرد لە پارێزگاری زیقار مورتەزا ئیبراهیمی و سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا عەبدولباقی عومەری و ئەندامانی ئەنجومەن.
بەیاننامەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: سەرۆك وەزیران پیرۆزبایی لە ئامادەبووان كرد بۆ بەدەستهێنانی متمانەی هاووڵاتیان دوای 10 ساڵ لە وەستانی، جەختیشیكردەوە: كە خەڵكی پارێزگاكانمان چاویان لە واقیعێكی باشترە بۆ پارێزگاكانیان.
سودانی راشیگەیاند: بەرپرسیارێتی لە زیقار جیاوازە لە باقی پارێزگاكان، چونكە شایەتحاڵی خۆپیشاندانی داواكاری بەرفراوان بووە، و وتیشی: بەرپرسیارێتی هاوبەش لە نێوان ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا و پارێزگار هەیە لە بەدواداچوون بۆ پڕۆژەكان، ئەمەش پێویستی بە كاركردنە بە ڕۆحی یەك تیم، جەختیشیكردەوە: كە هاوڵاتی چاودێری ئەدای كارەكان دەكات لەكاتی چاوەڕوانی باشترین دەرفەت و باشترین خزمەتگوزاری.
سەرۆك وەزیران ئاماژەی بەوەشدا: كە حكومەت دەیەوێت بەتەواوەتی دۆسیەی پڕۆژە دواكەوتووەكان دابخات، هەروەها پارێزگاریش دەبێت ژمارەی پڕۆژە دواكەوتووەكان كەم بكاتەوە، جەختیشیكردەوە: كە پڕۆژەی گەورە هەیە كە لەدەرەوەی بودجەی پارێزگاوە پارەیان بۆ دابین دەكرێت، بەو پێیەی حكومەتی فیدراڵی ئەنجامیاندەدات، وەك پڕۆژەی خزمەتگوزارییەكانی بازاڕی شیوخ كە تێچووی زیاترە لە 400 ملیار دینار.
رونیشیكردەوە: پڕۆژەكانی فڕۆكەخانەی ناسریە و پەرەپێدانی شاری ئور لەنێو ئەو پڕۆژانەن كە پارێزگاكە دەگوازنەوە بۆ واقیعێكی نوێ.