بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستەی دەروازە سنوورییەكان، لە بەندەری ئومقەسر دەستی بەسەر 16 ساردكەرەوەدا گرت كە پڕبوون لە مریشك و ئامادەكرابوون بۆ بە قاچاخبردن.
دەستەكە لەبەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: هەوڵەكانی دەستەی دەروازە سنوورییەكان بەردەوامن بۆ بەرەنگاربوونەوەی ساختەكاری و دەستكاریكردن و پووچەڵكردنەوەی هەوڵەكانی قاچاخ و بەفیڕۆدانی سامانی گشتی، لەو چوارچێوەیەشدا بەڕێوبەرایەتی بەندەری ئومقەسری باكوور توانی دەست بەسەر 16 ساردكەرەوەی پڕ لە (مریشك) بگرێت لەدەرەوەی كەمپی گومرگی كە ئامادەكرابوون بۆ قاچاخكردن.
ئاماژەی بەوەشكرد: دوای پشكنینی كاڵاكان و پشكنینی مامەڵەی گومرگی تەواوكراو، دەركەوت كە تەنها (مریشكی تەواو)یان تێدایە كە كێشی (392) تۆنە و ئەوەی ڕاگەیەندراوە (پارچە مریشك و مریشكی تەواو)، لەكاتێكدا بەهای گومرگی مریشكی تەواو لەگەڵ بەهای پاراستنی بەرهەم (580,000,000) پێنج سەد و هەشتا ملیۆن دینارە، ئەمەش بووە هۆی بەهەدەردانی پارەی گشتی بە بەهای (522,000,000) پێنج سەد و بیست و دوو ملیۆن دینار.
ئاشكراشیكرد: ڕاپۆرتی دەستگیركردن ئامادەكراوە و ڕەوانەی بنكەی پۆلیسی گومرگی ئومقەسر كراوە بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی گونجاو و لێپرسینەوە لە لایەنە كەمتەرخەمەكان.