بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆ، جەختی لە گرنگی پلانی ستراتیژی بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری كردەوە.
وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: بە چاودێری و ئامادەبوونی وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شەمەری، كۆبوونەوەی ئامادەكاری بۆ ئاسایشی ناوچەكە بەڕێوەچوو، كە هەردوو بریكاری وەزارەت بۆ كاروباری پۆلیس و هەواڵگری و ژمارەیەكی زۆر لە سەركردە و ڕاوێژكار و شارەزا لە وەزارەتەكە ئامادەیبوون.
شەمەری لە میانەی كۆبوونەوەكەدا، تەئكیدیكردەوە: دوو جۆر مەشق هەیە: یەكەمیان لەسەر ئاستی بەش، و ئەوی دیكەیان لەسەر ئاستی فەرماندەییە، و رێنماییشی دا، كە لیژنەیەك بۆ ئامادەكردنی ئەم ڕاهێنانانە پێكبهێنرێت.
شەمەری جەختیكردەوە، لەپێویستی زانینی سنووری بەشی بەرپرسیارێتی بۆ هەر بەڕێوەبەری بەش و ژێردەستەكانی، لەوانە پۆلیسی ناوخۆیی، فریاكەوتن، هاتوچۆ، پاراستنی ئیمكانات، و جومگەكانی دیكە، بەمەبەستی داڕشتنی پلانی ستراتیجی بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری لە سنوورەكانیدا.