وەزیری ناوخۆ جەخت لە پێویستی ئامادەكردنی فەوجەكانی فریاكەوتن دەكاتەوە

ئەمنی
  • 29-02-2024, 18:17
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شەمەری، جەختی لەسەر پێویستی ئامادەكردن و میلیتاریزەكردنی فەوجەكانی فریاكەوتن كردەوە، و ئاماژەی بەوەشدا: كە ئەوان هێزی كارە گرنگەكانن  لە دەستی فەرماندەكانی پۆلیسدا.
    وەزارەتی ناوخۆ لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: شەمەری سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی ئەمنی كرد لەگەڵ بەڕێوەبەرانی فەوجەكانی فریاكەوتن لە بەغدا و پارێزگارەكان، تیایدا گوێی لە پێداویستی و داواكارییەكانیان گرت كە یارمەتیدەریان دەبێت بۆ تەواوكردنی كارە ئەمنییەكانیان، و ڕێنماییشی كرد كە پاڵپشتی مرۆیی و لۆجستیان  بكرێت.
    بە گوێرەی بەیاننامەكە، وەزیری ناوخۆ ئاماژەی بەوەكرد: كە فەوجەكانی فریاكەوتن هێزی كارە گرنگەكانن لە دەستی فەرماندەكانی پۆلیس، و دەبێت لەڕووی شەڕ و ڕاهێنانی جەستەیی و كەرەستەی سەربازییەوە ئامادەبن، و جەختیشی،  لە ڕێكخستنی پێكهاتەی فەوجەكان كردووە، بەجۆرێك كە هەر فەوجێك بەپێی زەمینە سەربازییە ڕێكوپێك و پتەوەكان بێت، و هەروەك تەئكیدی لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و بەدواداچوون لەگەڵ فەرماندەی فەوج و كۆمپانیاكان كردەوە.