بەغداد - INA
لەجنێف بریكاری وەزارەتی دەرەوە بەنوێنەرایەتی عێراق، لەگەڵ نوێنەری ڕێكخراوی هاریكاری ئیسلامی كۆبوەوە.
وەزارەتی دەرەوە لەبەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردوە، و دەڵێت: عومەر بەرزنجی بریكاری وەزارەتی دەرەوە، لە جنێڤ لە پەراوێزی كارەكانی خولی 55ی ئەنجومەنی مافەكانی مرۆڤ لەگەڵ بەدر مەتیری نوێنەری ڕێكخراوی هاریكاری ئیسلامی لە نەتەوە یەكگرتووەكان كۆبووەوە،.
وەك بەیاننامەكە ئاماژەی پێداوە : لە كۆبوونەوەكەدا بیروڕا ئاڵوگۆڕكرا لەسەر بابەتە هاوبەشەكان، و پەرەپێدانی هاوكاری نێوان عێراق و ڕێكخراوی هاریكاری ئیسلامی لە بوارە جیاجیاكاندا، لەوانە كاروباری مرۆیی و گەشەپێدان و پەروەردە و ڕۆشنبیری.
بەیاننامەكە ئەوەشی خستۆتەروو : كە هەردوو لا دەستدرێژی دڕندانەكەی قەوارەی زایۆنی بۆ سەر كەرتی غەززە كە بوەتە هۆی شەهیدبوونی زیاتر لە 30 هەزار فەلەستینی كە زۆربەیان ژن و منداڵن ئیدانەكرد، هەروەك پشتیوانی بەكۆمەڵ بۆ دەزگای فریاگوزاری و كارەكانی نەتەوەیەكگرتووەكانیان بۆ پەنابەرە فەلەستینیەكان جەختی لەسەر كرایەوە .
هەر بەپێی بەیاننامەكە : بەدر مەتیری پیرۆزبایی لە بەرزنجی كرد بە بۆنەی دەستبەكاربوونی وەك ئەندام لە دەستەی هەمیشەیی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە ڕێكخراوی هاوكاری ئیسلامی، هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لەم ئەركەدا.