سەرۆك وەزیران جەخت لە گرنگی بەرزكردنەوەی ئاستی خولی عێراق دەكاتەوە

وەرزش
  • 29-02-2024, 17:56
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، جەختی لە گرنگی بەرەوپێشبردنی ئاستی خولی عێراق كردەوە.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی،  پێشوازی لە عەدنان درجال سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی عێراق كرد.
    بەپێی بەیاننامەكە، سەرۆك وەزیران جەختیكردەوە، لە پاڵپشتیی بەردەوامی حكومەت بۆ هەموو ئەو هەنگاوانەی كە كار بۆ پەرەپێدانی تۆپی پێی عێراق دەكات، لەڕێگەی پاڵپشتیكردنی تیپە نیشتمانییەكان لە پۆلە جیاجیاكان و دانانی لە پاڵەوانێتییەكانی دەرەوە و ناوەندەكانی ڕاهێنان، بەمەبەستی پەیداكردنی ئەزموون و بەرزكردنەوە ئاستی ئەدای كاركردن، هەروەها نۆژەنكردنەوەی یاریگا و ئاسانكارییەكانی وەرزش لە ناوچە جیاوازەكانی وڵات.
    تەئكیدیشیكردەوە: لە گرنگی بەرزكردنەوەی ئاستی خولی عێراق، بەتایبەتی دوای واژۆكردنی یاداشتی لێكتێگەیشتن و گرێبەستی هاوبەشی لەگەڵ خولی ئیسپانی (لالیگا)، كە بریتی بوو لە سپۆنسەركردنی خولی پیشەگەری عێراق و پەرەپێدانی بەهرەمەندەكانی تۆپی پێ، جگە لە بەرزكردنەوەی شارەزایی  ئەوكەسانەی لە یانەكان كاردەكەن.