مەندەلاوی پیرۆزبایی ڕۆژی مامۆستا لە كادرانی پەروەردەو فێركردن دەكات

سیاسی
  • 29-02-2024, 17:34
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەكالەت موحسین مەندەلاوی، پیرۆزبایی ڕۆژی مامۆستایانی لە كادرانی پەروەردەو فێركردن كرد.
    مەندەلاوی لە پۆستێكدا لەسەر پلاتفۆرمی (ئێكس)، كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ كردووە، رایگەیاند: بەبۆنەی ڕۆژی مامۆستایان،  پیرۆزبایی لە مامۆستایان دەكەین و خۆشحاڵین بە پیرۆزبایی و سوپاسگوزارییەكی قووڵمان بۆ ستافی پەروەردە و فێربوون، وە ئەو هەوڵە مەزن و ناوازەیەی كە دەیدەن لە بنیاتنانی مرۆڤایەتی و شكستپێهێنانی جەهل و ئامادەكردنی نەوەیەك كە پابەندی پرەنسیپەكانی بێت و وڵاتەكەی خۆشبوێت و حەزی لە دروستكردنی سبەینێی گەشاوەی خۆی بێت بە ڕۆشنایی زانست و مەعریفە.
    رونیشیكردەوە: ئێمە لە ئەنجوومەنی نوێنەران زۆر بە پەرۆشین بۆ پاڵپشتیكردنی ئەم بەشە بەخشندەیە، بە دەركردنی یاسا كە خزمەت بە ئامانجەكانی پرۆسەی پەروەردە دەكات، هەروەها داوا لە حكومەت دەكەین ئۆرگانەكانی پەروەردەو فێركردن بتوانن ئەركەكانیان ئەنجام بدەن، بە دابینكردنی پێداویستیەكان و خواستەكانیان، هەروەها جێبەجێكردنی پڕۆژەی زیادتر بۆ دروستكردنی قوتابخانەی زیاتر لە سەرتاسەری وڵات بەهۆی زیادبوونی پێویستی پێی.