گفتوگۆكانی عێراق لەگەڵ نێردەی پسپۆڕانی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی لە عەممان كۆتایی هات

ناوخۆ
  • 29-02-2024, 16:44
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، شاندی عێراق بە سەرۆكایەتی تەیف سامی وەزیری دارایی، كۆتایی بە گفتوگۆكانی لەگەڵ نوێنەرایەتی مادەی چوارەمی پسپۆڕانی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی لە عەممان هێنا.
    وەزارەتی دارایی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئەمڕۆ پێنجشەممە، شاندی عێراق بە سەرۆكایەتی تەیف سامی وەزیری دارایی، كۆتایی بە گفتوگۆكانی لەگەڵ نوێنەرایەتی مادەی چوارەمی پسپۆڕانی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی لە عەممان هێنا، كە لەو ماوەیەدا جێبەجێكردنی بەرنامەی چاكسازی ئابووری و ئەو پێشكەوتنانەی لەلایەن حكومەتی عێراقییەوە بەدەست هاتوون لە بواری ژێرخانی گەشەپێدان، بەردەوامیی دارایی، و زۆرترین داهاتی غەیرە نەوت پێداچوونەوەیان بۆ كرا.
    بەپێی بەیاننامەكە، شاندی عێراق دووپاتیكردەوە: كە سندوقەكە بەڵێنی داوە پاڵپشتی لە بەرنامەكانی گەشەپێدان بكات بۆ پێشخستنی بەڕێوەبردنی دارایی گشتی و گۆڕینی دیجیتاڵی و بانكی و خانەنشینی و كەرتەكانی گومرگی، هەروەها بەرزكردنەوەی هەوڵەكانی بەشداریكردنی كەرتی تایبەت لە ڕێگەی هاندانەكانی وەبەرهێنان و ژێرخانی و ئاوەدانكردنەوە، هەروەها ئاماژەیكرد: بە بەردەوامبوونی گفتوگۆ و ڕاوێژكارییەكان لە كاتی كۆبوونەوە ساڵانەی سندوقەكەدا.
    هاوكات نێردەی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی، ستایشی پێشكەوتنە باشەكانی كرد لە زۆر لایەنی دارایی و نەختینەیی لە بوارەكانی شەفافیەت و كۆنترۆڵكردن و دابینكردنی بەیاننامە داراییەكان و لێكدانەوەی خەرجییەكان، جگە لە گەڕانەوەی گەشەی كەرتی نا نەوتی بە شێوەیەكی بەهێز لە ماوەی ساڵی 2023 دا لەگەڵ دابەزینێكی بەرچاوی ڕێژەی هەڵئاوسان و ڕەنگدانەوەی لەسەر دابەزینی نرخی خۆراك و وزە.
    هەروەها نێردەكە ئاماژەیكرد: بە پێشهاتە ئەرێنییەكانی گەڕانەوەی ئۆپەراسیۆنەكانی دارایی بازرگانی بۆ ڕێڕەوی ئاسایی خۆیان و سەقامگیری بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراوی بیانی دوای جێبەجێكردنی كۆنترۆڵی دژە سپیكردنەوەی پارە و دژە تیرۆری دارایی لەسەر پارەدان لە سنوورەكانەوە.
    هەروەك پێشوازی لە پلانەكانی حكومەت كرد كە ئامانج لێی بەهێزكردنی بەڕێوەبردنی دارایی گشتییە، لەوانە پێشوازیكردن لەو هەنگاوانەی كە حكومەت گرتوویانەبەر بەرەو دامەزراندنی هەژماری گەنجینەی یەكگرتوو، باشتركردنی بەڕێوەبردنی نەختینەیی و زیادكردنی بنەمای باج، هەروەها پێداچوونەوە بە پێكهاتەی گومرگی و بەدەستهێنانی زیاتر ئامانجگرتن لە پشتیوانی و چاودێری كۆمەڵایەتیدا.